بارۆمەتر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پەستانپێوی بارۆمەتریەوە ڕەوانە کراوە)

پەستانپێوی بارۆمەتریی یان بارۆمەتر (بەئینگلیزی: Barometer)، ئامێرێکە بەکاردێت بۆ پێوانی پەستانی کەش کە زانا تۆرشەلی Evangelista Torricelli لەسەرەتای سەدەی 16 دایھێنا. ئەم ئامیرە پیک دیت لە بۆریەک و دەفریک بۆریەکە سەریکی داخراوە سەریکیشی کراوە بەڵام لەناو بۆریەکە ھیچ ھەوایەک بوونی نییە تۆریشەلی تاقیکردنەوەیەکی ئەنجام دا ، کاتیک بۆیەکەی خستە ناو دەفرەکە تیبینی کرد کە بۆریەکە جیوەکەی ناوی دیتە دەرەوە بەڵام ھەوا شوینی ئەم جیوەیە ناگریتەوە وە تا ئاستیک نزم دەبیتەوە و دەوەستی دواتر ھەما تاقیکردنەوەی ئەنجام دا بەڵام تیرە وە دریژی بۆریەکەی دەگۆری بەڵام ھەمان ئەنجامی دەست دەکەوت. ئەمە رووی دەدا چونکە پەستانی کەش یەکسان نەبوو بە پەستانی ناو بۆریەکە وە بەھۆی ھیزی کیش کردن ئەم جیوەیە دەردەچۆ ناو دەفرەکە کە گەیشتە ئاستیکی یەکسان ھاتنە خوارەوەی جیوەکە دەوەستی. لە تاقیکردنەوەکانی تۆریشەلی و زانایانی تریش ئەوە سەلمینرا کەوا : تیکرای پەستان لە رووی دەریا و 0C دا یەکسانە بە پەستانی ستوونی جیوە کە بەرزیەکەی 760mm بیت . ئەگەر پەستانی کەش لە تیکرای سەر رووی دەریا بەرز بۆوە بەرزی ستوونی جیوەی ناو بارۆمەتر لە 760 زۆر تر دەبێ وە بە پیچەوانەشەوە. یەکەکانی پەستان : (پاسکاڵ - میللیمەترە جیوە - تۆر - پەستانی کەش )

سەرچاوە[دەستکاری]