پەرەسەندنی ئاست بەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەرەسەندنی ئاست بەرز بریتییە لە پەرەسەندن لە ئاست یان قەبارەیەکی بەرزتر لە ئاستی جۆرەکان (بە پێچەوانەی پەرەسەندنی ئاست نزمەوە[١] کە ئاماژەیە بۆ گۆرانکارییە پەرەسەندووەکان لەسەر ئاستی ئەلیلییە جیاوازەکان لە جۆر یان کۆمەڵەکان دا.[٢] بەشێوەیەکی سەرەکی ھەردوو پەرەسەندنی ئاست بەرز و پەرەسەندنی ئاست نزم پێناسەی ھەمان ڕێکار دەکەن بەڵام لە قەبارە و ئاستی جیاوازدا.[٣][٤]

ڕێکاری دروستبوونی جۆرەکان (Speciation) دەکرێت سەر بە ھەر یەکێک لەو دوو شێوازە بێت بەپێی ئەو ھێزانەی پاڵنەری کردەکەن. زانستەکانی (بەردین، زیندەزانی گەشەکردنی پەرەسەندوو و جینۆمزانی بەراوردکاری) دابینکەری سەرەکی بەڵگەکانی شێواز و ڕێکاری پەرەسەندنی ئاست بەرزن.[٥]

سەرەتای دەستەواژەکە[دەستکاری]

بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٢٧ دا زانای تایبەت بە زانستی مێرووەکان بە ڕەچەڵەک ڕووسی (یوری فیلیپچینکۆ) ھەستا بە داھێنانی دەستەواژەکانی (پەرەسەندنی ئاست بەرز - Macroevolution) (پەرەسەندنی ئاست نزم - Microevolution) لە کارەکانی دا بە زمانی ئەڵمانی (Variabilität und Variation). لە سەرەتایی کاتی داھێنانی دوو دەستەواژەکەوە ھەتا ئێستا چەندین جار پێداچوونەوە و دووبارە ھەڵسەنگاندنی بۆ کراوە. لە کاتی بەکارھێنانیان دا بۆ ناساندنی دۆزینەوە و بیردۆزەکانیان ھەندێک لە زانایان دەستەواژەکەیان بەدڵ نەبوو. وەک زانای بە بەردبووەکان (ئۆتۆ شیندڤۆلڤ) لە کاتی ناساندنی بیردۆزەکەی بە ناوی (ئارستەداری پەرەسەندن - Orthogenesis) و ئەمە ئەو باوەڕەیە کە زیندەوەرەکان پەرەدەسێنن بە شێوەیەکەی ئاراستەکراوی زانراو بەھۆی «ھێزێکی پاڵنەر» ی ناوەکی.[٦]

پەرەسەندنی ئاست بەرز ئەو گۆرانکارییانە لەخۆدەگرێت کە تەنھا لەسەر پێوەرە کاتییە جیۆلۆجییەکان ڕوودەدەن بە پێچەوانەی پەرەسەندنی ئاست نزم کە لەسەر ھەموو پێوەرێکی کاتی ڕوودەدەن.[٧]

پەرەسەندنی ئاست بەرز لە زانستی پێکھاتنی نوێ دا[دەستکاری]

لە زانستی پێکھاتنی نوێ دا لە سەرەتای سەدەی بیستەم دا، پەرەسەندنی ئاست بەرز بە یەکێک لە ھۆکارە چەندلایەنییەکانی پەرەسەندنی ئاست نزم دادەنرا[٨] بۆیە جیاکردنەوەی نێوان پەرەسەندنی ئاست بەرز و پەرەسەندنی ئاست نزم جیاوازییەکی سەرەکی پێکناھێنێت و تاکە جیاوازی نێوانیان بریتییە لە کات و قەبارە. وەک سەرنجدانی زانا ئێرنست و. مەیر "پەرەسەندنی گواستراوەی دیاریکراو جگە لە دەرکردن و گەورەکردنی ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن لە ناو کۆمەڵە و جۆرەکان دا ھیچی دیکە نییە… کارێکی ھەڵە

جۆرەکانی پەرەسەندنی ئاست بەرز[دەستکاری]

چەندین ڕێگە ھەیە بۆ وێنەکردن و تێگەیشتن لە پەرەسەندنی ئاست بەرز، بۆ نموونە بە سەرنجدانی ئەو گۆرانکارییانەی ڕوودەدەن لە (بۆماوە، پێکھاتە، پۆلێن، ژینگە و ھەڵسووکەوتی زیندەوەران) ھەرچەندە ئەمانە ھەمووشیان پەیوەستن بە یەکترەوە.

پەرەسەندنی خانەیی ڕوودەداست لەڕێی گۆرانی بچووک لەسەر ئاستی خانەیی و گەردیی و بەپێی تێپەڕینی کاتێکی زۆر ئەمە دەکرێت ببێتە ھۆی کاریگەریی کردنە سەر جیینەکانی زیندەوەرەکان. پەرەسەندنی پۆلێنی ڕوودەدات لەڕێی گۆرانە بچووک و کەمەکان لەنێوان کۆمەڵەکان و پاشان جۆرەکان دا و ئەمیش بە لە دوای مەودایەکی کاتی درێژ دەبێتە ھۆی کاریگەریی گەورە لەسەر پۆلێنکردنی زیندەوەرەکان و گەشەکردنی زیندەوەری نوێ لەسەروو ئاستی جۆرەکانەوە. ھەروەھا پەرەسەندنی پێکھاتەیی ڕوودەدات بە گۆرانی بچووک لە پێکھاتەی زیندەوەرێک و دواتر بە پێی تێپەڕینی مەودای کاتیی زۆر کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پێکھاتەی ئاستە گەورەکان. ئەم دیاردەیە بە جوانترین شێوە شی دەکرێتەوە و بە ڕوونی دەبینرێت لە جۆری دۆلفینەکان دا کە لە سەرەتای پەرەسەندنیان دا خاوەنی پەلی دوواوە بوون لە تەواوی کۆمەڵەکەدا بەڵام دوای ملیۆنان ساڵ پەلەکانی دواوە پاشەکشەی کردووە و بۆتە پەلی ناوەکی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dobzhansky, Theodosius Grigorievich (1937). Genetics and the origin of species. New York: Columbia Univ. Press. p. 12. LCCN 37033383.
  2. ^ Reznick DN, Ricklefs RE (February 2009). "Darwin's bridge between microevolution and macroevolution". Nature. 457 (7231): 837–42. doi:10.1038/nature07894. PMID 19212402.
  3. ^ Matzke, Nicholas J. and Gross, Paul R. (2006). "Analyzing Critical Analysis: The Fallback Antievolutionist Strategy". In Eugenie Scott and Glenn Branch. Not in Our Classrooms: Why Intelligent Design is Wrong for Our Schools. Boston: Beacon Press. pp. 28–56. ISBN 0-8070-3278-6.
  4. ^ Futuyma, Douglas (1998). Evolutionary Biology. Sinauer Associates. p. 25. ISBN 0-87893-189-9.
  5. ^ "Maintained gene flow between two populations can also lead to a combination of". www.coursehero.com. Retrieved 2018-09-12.
  6. ^ Mayr, Ernst. (1988). Toward a New Philosophy of Biology: Observations of an Evolutionist. Harvard University Press. p. 499. ISBN 0-674-89666-1
  7. ^ Gingerich, P. D. (1987). "Evolution and the fossil record: patterns, rates, and processes". Canadian Journal of Zoology. 65 (5): 1053–1060. doi:10.1139/z87-169.
  8. ^ Kutschera U, Niklas KJ (June 2004). "The modern theory of biological evolution: an expanded synthesis". Die Naturwissenschaften. 91 (6): 255–76. doi:10.1007/s00114-004-0515-y. PMID 15241603.