پەروەردەی سۆزداری
نووسەر | گۆستاڤ فلۆبێر |
---|---|
وڵات | فەڕەنسا |
زمان | فەڕەنسی |
چەشن | ڕیالیزم |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٨٦٩ |
ژپنک (ISBN) | 978-1-4717-2774-0 |
پێش ئەو | سالامبۆ |
پەروەردەی سۆزداری (بە فەڕەنسی: L'Éducation sentimentale) ڕۆمانێکی گۆستاڤ فلۆبێرە کە لە ساڵی ١٨٦٩دا نووسراوە و بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕۆمانەکانی سەدەی نۆزدەیەم دادەنرێت. ئەم ڕۆمانە لەلایەن ھاوچەرخەکانی فلۆبێر وەک جۆرج ساند[١] و ئێمیل زۆلا[٢] ستایش کرا، بەڵام لەلایەن ھێنری جەیمسەوە ڕەخنەی لێ گیرا.[٣] چیرۆکەکە دەربارەی ژیانی خۆشەویستیی گەنجێکە لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسا لە ساڵی ١٨٤٨دا.
ڕۆمانەکە باس لە ژیانی گەنجێک دەکات (فرێدریک مۆرۆ) کە لە کاتی شۆڕشی ساڵی ١٨٤٨ و دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتی دووەمی فەڕەنسادا ژیاوە. ڕۆمانەکە ھەروەھا باس لە خۆشەویستیی فرێدریک بۆ ژنێکی گەورەتر (لە کارەکتەری ھاوسەری بڵاوکەرەوەی مۆسیقا مۆریس شلیسینگەر، کە لە کتێبەکەدا بە ناوی ژاک ئارنوو باسی کراوە، وەرگیراوە) دەکات. تۆنی ڕۆمانەکە ھەم تەشەراوی و ھەم ڕەشبینە؛ کتێبەکە ناوبەناو کۆمەڵگەی فەڕەنسی دادەشۆرێت. کارەکتەری سەرەکی، فرێدریک، زۆر جار خۆی دەخاتە نێو باوەشی بەرزەفڕییە عاشقانە خەیاڵاوییەکانییەوە.
پاشخان
[دەستکاری]فلۆبێر زۆرێک لە ئەزموونەکانی پاڵەوانەکەی (لەوانەش پەرۆشییە ڕۆمانسییەکەی) لەسەر بنەمای ژیانی خۆی داڕشت. ئەو لە ساڵی ١٨٦٤دا لەبارەی بەرھەمەکەوە نووسیویەتی: «دەمەوێت مێژووی ئەخلاقیی پیاوانی نەوەکەم (جیلی خۆم) بنووسم- یان وردتر [بڵێم]، مێژووی سۆزەکانیان. کتێبەکە دەربارەی خۆشەویستییە، دەربارەی سۆز؛ بەڵام سۆزێکی وەک ئەوەی دەتوانێت لەم سەردەمەدا ھەبێت __ واتە [سۆزێکی] ناچالاک.»
پوختەی ڕووداوەکان
[دەستکاری]فرێدریک مۆرۆ جارێکی دیکە چاوی بە ھاوڕێیەکی سەردەمی منداڵیی خۆی دەکەوێتەوە بە ناوی دێلۆریێ و، ھاوڕیکەی ئامۆژگاریی دەکات لەگەڵ دامبرۆز، کە بانکدارێکی دەوڵەمەندی پاریسی بوو، کۆ ببێتەوە. فرێدریک بە نامەیەکی ڕاسپاردەی دراوسێکەیەوە، بەڕێز ڕۆک، کە لە کۆمپانیاکەی دامبرۆز کار دەکات، ڕەوانەی پاریس دەبێت. سەرەڕای ئەمەش، یەکترناسینی فرێدریک و دامبرۆز زۆر سەرکەوتوو نییە.
کارەکتەرەکان
[دەستکاری]تایبەتمەندییەکی بەرجەستەی کارەکتەرەکانی پەروەردەی سۆزداری ڕاڕاییبوون و خۆپەرستییە. فرێدریک، کارەکتەری سەرەکی، لە بنەڕەتدا عاشقی مادام ئارنووە، بەڵام بەدرێژاییی ڕۆمانەکە عاشقی ئەو دەبێت و لێی سارد دەبێتەوە. جگە لەوەش، ناتوانێت بڕیار لەسەر پیشەیەک بدات و لەبری ئەوە لەسەر میراتی مامی دەژی. کارەکتەرەکانی دیکەی وەک بەڕێز ئارنوو، ھێندەی ڕاڕاییبوونی فرێدریک لە خۆشەویستیدا لە بازرگانیدا ڕاڕایین. بەبێ ماتریاڵیزم و «پەرستنی غەریزەییی دەسەڵات»، نزیکەی تەواوی کارەکتەرەکان بەتەواوی بێ ڕەگ و ڕیشە دەردەکەون. ھەڵسەنگاندنی فلۆبێر بۆ سەردەمی خۆی بەم شێوەیە بوو؛ باڵکێشبوونی بەردەوامی ڕۆمانەکە بەشێکی بەھۆی ڕەشبینیی ڕۆمانەکەوەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Tipper، P. A. (1996-04). [http://dx.doi.org/10.1007/bf00212102 «Fr�d�ric's ?Pro-coital? cigarette: Causal indeterminacy in L'education sentimentale»]. Neophilologus. 80 (2): 225–241. doi:10.1007/bf00212102. ISSN 0028-2677.
{{cite journal}}
: replacement character لە|title=
لە 3 (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Tipper، P. A. (1996-04). [http://dx.doi.org/10.1007/bf00212102 «Fr�d�ric's ?Pro-coital? cigarette: Causal indeterminacy in L'education sentimentale»]. Neophilologus. 80 (2): 225–241. doi:10.1007/bf00212102. ISSN 0028-2677.
{{cite journal}}
: replacement character لە|title=
لە 3 (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Strauss، Rebecca (2013). «Henry James's Social Fabric». The Henry James Review. 34 (2): 130–146. doi:10.1353/hjr.2013.0017. ISSN 1080-6555.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەروەردەی سۆزداری تێدایە. |