پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە ھۆڵەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی ھۆڵەندا بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠دا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ھۆڵەندا پشتڕاست کرایەوە و یەکەمین تووشبووی نەخۆشییەکە لە تیلبێڕگ پشتڕاستکرایەوە کە پیاوێکی ٥٦ ساڵانی ھۆڵەندی بوو و لە وڵاتی ئیتاڵیاوە گەڕابۆوە. یەکەمین باری تووشبوون لە ڕێکەوتی ٦ی ئازار لە شاری ڕۆتەردام بوو کە نەخۆشێکی ٨٦ ساڵان بوو. ھەتا ڕێکەوتی ٧ی ئاب، ئاماری نەخۆشییەکە بەم شێوەیە بووە لە وڵاتەکە: ٥٦٬٩٨٢ تووشبووی پشتڕاستکراو و ٦٬١٥٣ باری گیانلەدەستدان.[١][٢]

ڕێکارەکانی ڕێگەگرتنی بڵاوبوونەوە و وەڵامدانەوەکان[دەستکاری]

لە کۆتای مانگی ئازاردا کە بارەکانی تووشبوون ٥ ھەزار کەسی تێپەڕاند حکوومەت ھەستا بە ڕاگەیاندنی یاسای پتە و ورد دەربارەی مەودای نێوان کەسەکان. ھەتا ڕێکەوتی ١ی ئەیلوول ھەموو بۆنە گشتییەکان و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغەکران. لە شوێنە گشتییەکان دا مەودای نێوان کەسەکان دەبێت بە لایەنی کەمەوە ١٫٥ مەتر بێت و فرۆشگە و ناوەندەکانی تریش دەبێت ھەستن بە جێبەجێ کردن و سەپاندنی ئەم یاسایە بەسەر سەردانیکەرەکانیان دا. ھەر کەسێک پابەند نەبێت بە یاسا نوێیەکانەوە ئەوا دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە و بۆ کەسەکان سزاکە دەکرێت ٤٠٠ یۆرۆ یان زیاتر بێت و بۆ کۆمپانیاکان دەکرێت سزا دارایییەکە دەکرێت بری ٤ ھەزار یۆرۆ یان زیاتر بێت. سەرۆک وەزیران (مارک ڕۆت) بە بەردەوامی ڕاگەیاندنەکەی دووبارە دەکردەوە لەسەر ھێشتنەوەی مەودای دووری نێوان کەسەکان. لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئازاردا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خوێندنگە ناوەندییەکان ھەڵوەشێنرایەوە. ھەروەھا بەشێک لە ڕێکارەکان بریتیی بوو لە داخستنی قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان و داوا لە خەڵکی دەکرا بەپێی توانا لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و بەھۆی جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکارانەشەوە کاتەکانی ھاتوچۆی گشتیش ڕێکخرایەوە بەھۆی کەم بەکارھێنان و مانەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان.[٣][٤]

پشکنین[دەستکاری]

لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا، توانای وڵاتەکە لە پشکنین دا ١٠٠٠ نموونە بوو لە ڕۆژێک دا کە ئەم ژمارەیە کەمتر بوو بە بەراورد بە وڵاتی ئەوروپی دیکە. ئەم توانا کەمەی پشکنین شیکەرەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی ژمارەی گیانلەدەستدان بوو لە وڵاتەکەدا. لە ٢٥ی ئازاردا ڕۆژانە ٢٥٠٠ پشکنین ئەنجام دەدرا و کۆی ژمارەی پشکنینە ئەنجامدراوەکان ٣٨ ھەزار پشکنین بوو. بەھۆی توانای پشکنین سنووردارەوە چەند کۆمەڵەیەکی دیاریکراوی خەڵکی لە پێش بوون بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆیان وەک (کارمەندانی تەندروستی، بەساڵاچووان، ئەو کەسانەی خاوەنی نیشانەی ڕاستەوخۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەو کەسانەی خاوەنی نەخۆشی درێژخایەن بوون) لە کۆتای مانگی ئازاردا وڵاتەکە لە توانایدا ھەبوو پشکنین بۆ ٤ ھەزار ھاوڵاتی ئەنجام بدات لە ڕۆژێک دا و ئامانجی وڵاتەکە فراوانکردنی ژمارەی پشکنینەکان بوو بۆ ١٧٥٠٠ پشکنین لە ڕۆژێک دا لە چەند ھەفتەیەکی داھاتوودا و دوای گەیشتن بەم بڕە حکوومەتی ھۆڵەندا دەیویست توانای پشکنینەکانی زیاتر بکات و بیگەیەنێتە ٢٩ ھەزار پشکنین لە ڕۆژێک دا. بەپێی ڕاپۆرتێکی (پەیمانگای نەتەوەیی بۆ تەندروستی گشتی و ژینگە - RIVM) لە نێوان ٩ی ئازار بۆ ٢٦ نیسان بەتێکرایی ٤٬٢٨٠ پشکنین ئەنجام دراوە.[٥]

ئابووری[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٢٦ ئازاردا، نوسینگەی شیکاری سیاسەتی ئابووری ھەستا بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین چاوەڕوانیی و خەمڵاندنە ئابوورییەکان و ئەم چاوەڕوانیانە بەندە لەسەر درێژی و کاتی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە دژی پەتای جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەگەر ئەم ڕێکارانە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بێت ئەوا چاوەڕوان دەکرێت ئابوری ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە ڕێژەی لە ٪١٫٢ پاشەکشە بکات و ئەگەریش ڕێکارەکان بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بێت ئەوا بەڕێژەی ٪١٠ پاشەکشە دەکات. بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەمانە چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی دواتردا ئابووریی وڵاتەکە گەشەکردنێکی کەم بەخۆیەوە ببینێت.[٦][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Patiënt met nieuw coronavirus overleden". rivm.nl (بە ھیندی). 6 March 2020. Retrieved 7 March 2020.
  2. ^ Maarten Keulemans (2020-03-12). "Are we doing enough? RIVM boss Van Dissel: 'As soon as something indicates infection in the family: isolation'". de Volkskrant (بە ھیندی). Retrieved 2020-03-13.
  3. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  4. ^ Reynolds, Matt (4 March 2020). "What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on 5 March 2020. Retrieved 5 March 2020.
  5. ^ "Schiphol en airlines treffen nog geen maatregelen tegen coronavirus". Nu.nl (بە ھیندی). 22 January 2020. Archived from the original on 23 January 2020. Retrieved 22 January 2020.
  6. ^ "Patiënt met COVID-19 in Delft". rivm.nl (بە ھیندی). 29 February 2020. Retrieved 6 March 2020.
  7. ^ "Ook vrouw in Delft heeft corona, zevende geval in Nederland". NOS (بە ھیندی). 29 February 2020. Retrieved 1 March 2020.