پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی کەنەدا بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لەرێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکەدا پشتڕاستکرایەوە دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لە وڵاتی چینەوە گەڕابۆوە شاری تۆرۆنتۆ و ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچووبوو.[١]

ڕاگەیاندنی باری لەناکاو[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاردا پارێزگای کیوبێک ھەستا بە ڕاگەیاندنی باری لەناکاوی تەندروستی گشتی و ھەروەھا ھەستا بە دەرکردنی بڕیار بۆ گەشتیارانی نێودەوڵەتی کە لەسەریان پێویست بوو ھەستن بە خۆ کەرەنتین کردن و ئەنجامدانی تاکپارێزی بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ لەگەڵ قەدەغەکردنی ھەر جۆرە کۆبوونەوەیەکی زیاد لە ٢٥٠ کەسی. دواتر قەدەغەکردنەوە فراوانتر کرا بۆ ھەموو جۆر و قەبارەیەکی کۆبوونەوە لە دەرەوەی شوێنی کار و فرۆشگا پێویستییەکان.[٢]

ڕاگەیاندنی ئەم باری لەناکاوە ڕێگەی دەدا بە ھەموو پارێزگا و ویلایەتەکان ھەستن بو قەدەغەکردنی کۆبوونەوە و داواکردنی خۆ کەرەنتین کردن لە گەشتیارە نێودەوڵەتییەکان. لە ٢٥ی ئازاردا بەشێوەیەکی فیدراڵی ڕێکاری خۆ کەرەنتین کردن سەپێنرا و کرا بە داواکارییەکی یاسایی بۆ ھەموو ئەو پارێزگاکایانەی ھێشتا ھەڵنەستابوون بە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکە.

قەدەغەی گەشتکردن[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاردا حکوومەت ئامۆژگاری ھاوڵاتیانی دەکرد کە دوورکەونەوە لە ھەر ئەنجامدانی گەشتی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەو کەسانەی لە دەرەوە دەگەرێنەوە بۆ کەنەدا کە ھەستن بە خۆ کەرەنتینە کردن بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ. لە ٢٦ی ئازاردا «یاسای کەرەنتین» کە یاساکە ھەڵدەستا بە سەپاندنی خۆ کەرەنتین کردن لەچوارچێوەیەکی یاسایی دا بۆ ئەو کەسانەی دەگەرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان لەگەڵ قەدەغەکردنی بەکارھێنانی ئامرازەکانی ھاتووچۆی گشتی بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی نیشانەکانی نەخۆشییەکەن و ھەروەھا قەدەغەکردنی ھەر شوێنێک کە وەک شوێنی خۆ کەرەنتینە کردن بەکاربێت کە دەکرێت بەرکەوتە و پەیوەندی ڕوبدات لەگەڵ کەسانی خاوەن نەخۆشی درێژخایەن یان کەسانی بەساڵاچوودا.[٣]

لە ١٦ی ئازارەوە تەنھا ڕێگە بە (ھاوڵاتیانی کەنەدی، خێزانەکانی ھاوڵاتیانی کەنەدی، کەسانی خاوەن مۆڵەتی دانیشتوویی و ھاوڵاتیانی ئەمریکی) دەدرێت بچنە ناو وڵاتەکەوە و ئەم بڕیارەش تەنھا (کارمەندی ناو فرۆکە، دیپلۆماتکاران و بازرگانەکان) ناگرێتەوە. ھەر گەشتیارێک خاوەنی نیشانەکانی کۆڤید-١٩ بێت ڕێگە نادرێت سواری فرۆکە کەنەدییەکان ببێت بەبێ گوێدان بە ڕەگەزنامەکەی. گەشتە ئاسمانییەکانی دەرەوەی وڵاتەکانی کاریبی، مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکان سنووردارکرابوو کە تەنھا بتوانن لە (فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کالگەری، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆنتریاڵ-ترودو، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆرۆنتۆ پیەرسن یان فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤانکۆڤەر)

لێکەوتە ئابوورییەکان[دەستکاری]

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ کاریگەرییەکی گەورەی ھەبووە لەسەر ئابووری کەنەدی کە بووەتە ھۆی پاشەکشەی ئابووری. ڕێکارە یاسایییەکانی حکوومەت بۆ دوور مەودای و تاکپارێزی بووەتە ھۆی سنوردارکردنی چالاکی ئابووری لە وڵاتەکەدا. کۆمپانیاکانی وڵاتەکە بیریان دەکردەوە لە دوورخستنەوەی کارمەندەکانیان بەڕێژەی زۆر گەورە کە ڕێگری لەمە کرا بەشێوەیەکی بەرچاو لەڕێی (پاڵپشتی مووچەی لەناکاوی کەنەدا - Canada Emergency Wage Subsidy - CEWS). بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەم ھەوڵانەی بێکاری لە وڵاتەکەدا لە مانگی مایسی ٢٠٢٠دا بەڕێژەی %١٣٫٥ بوو کە لە ساڵی ١٩٧٦ەوە نەگیشتووەتە ئەو ئاستە.

چەندین چالاکی گەورە کە نەخشەسازی بۆ کرابوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەڕێوبچێت دووچاری ھەڵوەشاندنەوە یان درەنگخستن بوونەتەوە و بۆ نموونە ھەموو چالاکییە وەرزشی و ھونەرییەکانیشی دەگرتەوە. بەھۆی ڕێکارەکانی سنوردارکردنی گەشت و ھاتووچۆوە کەرتەکانی گەشتیاری و گەشتی ئاسمانی بە زیانبەخشی سەرەکی دادەنرێن ھەر بە ھۆکاری قەدەغەی ھاتووچۆشەوە ھەندێک لە جووتیاران دووچاری مەترسی مایەپووچوون بوونەوە بەھۆی کەمی ژمارەی کرێکارەکانیان و نەبوونی ھێزی کار لە کاتی پێویست دا.

بەھەمان شێوە پەتا جیھانییەکە کاریگەریی ھەبووە لەسەر ھەڵسوکەت و ھەڵبژاردەی کڕیاران. لە قۆناغەکانی سەرەتای پەتا جیھانییەکەدا فرۆشگاکانی خۆراک (سەوزە و میوە) لە کەنەدا دووچاری چەندین کورتھێنان و ڕەفەی بەتاڵ دەبوونەوە بەھۆی کردەی کڕینی پەشۆکاویی و ھەڕەمەکییەکی یەکجار زۆر. ھەتا کۆتای مانگی ئازار زۆرینەی فرۆشگاکان داخرابوون جگە لە فرۆشگاکانی سەوزە و میوە و دەرمانخانەکان کە ھەڵدەستان بە جێبەجێ کردنی یاسایەکەی دوور پارێزی توند لە شوێنەکانیان دا. لە مانگەکانی دواتردا و دوای کردنەوەی پیشەکانی دیکەش ھەر ھەمان یاسای دوور پارێزی توند جێبەجێ دەکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "COVID-19 in Canada: Using data and modelling to inform public health action" (PDF). Government of Canada. Public Health Agency of Canada. April 9, 2020. Archived (PDF) from the original on April 10, 2020. Retrieved April 10, 2020.
  2. ^ "Tracking every case of COVID-19 in Canada". Coronavirus (بە ئینگلیزی). 2020-03-13. Retrieved 2020-11-11.
  3. ^ "Nunavut confirms its first case of COVID-19". Global News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-11.