پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە ئوستڕالیا
پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی ئوستڕالیا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2).لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ویلایەتی ڤیکتۆریا پشتڕاستکرایەوە کە پیاوێك بوو لە وڵاتی چین گەڕابۆوە و ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچووبوو.[١][٢]
لە ٢٠ی ئازاردا یاسای دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی (چوار مەتر دووجا) بۆ هەر تاکێك لە شوێنی داخراودا لەلایەن کابینەی نەتەوەییەوە پەسەندکرا بۆ پەیڕەوکردن لە نێو ویلایەت و ناوچەکان دا. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا حکومەتی ویلایەتەکانی باشوری وەیلز و ڤیکتۆریا هەستان بە جێبەجێ کردنی داخستنی ناچاری شوێن و خزمەتگوزارییە ناپێویستییەکان لە کاتێك دا حکومەتی ویلایەتەکانی رۆژئاوای ئوستڕالیا و باشوری ئوستڕالیا هەستان بە داخستنی تەواوەتی سنورەکانی ویلایەتەکانیان.[٣]
لە ٢٢ی ئازاردا سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند کە شوێنی کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیی و جەماوەرییەکان دادەخرێت لەگەڵ یانەکان، ئوتێلەکان، یانەکان، ناوندەکانی کات بەسەربردن، سینەماکان، گازینۆکان، یانەکانی شەوان و پەرەستگاکان بەڵام قاوەخانە و چێشتخانەکان بەکراوەیی دەمێننەوە بەمەرجێك تەنها لەڕێی خزمەتگوزاری گەیاندنەوە کار بکەن. هەروەها سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند کە قوتابخانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە بەڵام بەخێوکەران دەتوانن بەپێی خواستی خۆیان منداڵەکانین لە ماڵەوە بهێڵنەوە و نەیانێرن بۆ قوتابخانە.[٤]
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ بەپێی(یاسای ئاسایشی زیندەیی ٢٠١٥/ باری لەناکاوی ئاسایشی زیندەیی مرۆڤ/ ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤ لەگەڵ ئەگەر پەتای جیهانیی/ قەدەغەی لەناکاوی گەشتی نێودەوڵەتی/ بڕیاری ٢٠٢٠) دا وەزیری تەندروستی دووەمین بڕیاری دەرکرد کە قەدەغەی دەکرد هاوڵاتیانی ئوستڕالی و دانیشتوانی ئوستڕاڵیا ناوچە ئوستراڵییەکان جێبێڵن لەڕێی گەشتی ئاسمانی یان ئاوییەوە.[٥][٦]
قەدەغەکردنی هاتووچۆ
[دەستکاری]لە ڕێکەوتی ١ی شوبات دا حکومەت هەستا بە قەدەغەکردنی هاتنەناوەوەی ئەو کەسە بیانییانەی سەردانی وڵاتی چینیان کردبێت و فەرمانی کرد بە هاوڵاتیانی ئوستڕالی کە دوای گەڕانەوەیان لە وڵاتی چین هەستن بە ئەنجامدانی خۆ کەرەنتینە کردن لە ماڵەکانی خۆیان دا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ. دوابەدوای ئەم بڕیارە حکومەت ڕێکاری قەدەغەکردنی هاوشێوەی خستە سەر ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی وڵاتانی ئێران ، کۆریای باشور و ئیتاڵیایان کردووە. لە ١٦ی ئازارەوە هەموو سەردانیکەرێكی هاتوو یان گەڕاوە بۆ وڵاتەکە پێویست بوو لەسەریان بۆ ماوەی ١٤ رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن و ئەنجام نەدانی ئەم خۆ کەرەنتینە کردنە دەبووە هۆی پێبژاردنێکی ١١ – ٥٠ هەزار (دۆلاری ئوستڕالی) و دەکرا سزای بەندکردنیش بگرێتەوە بەپێی ویلایەتەکە. بەهەمان شێوە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ قەدەغەکرا کەشتییە گەشتیارییەکان لە وڵاتەکەدا لەنگەر بگرن.[٧][٨]
لە ٢٠ ئازاردا ئوستڕالیا هەستا بە داخستنی تەواوی سنوورەکانی بۆ هەموو هاوڵاتییەکی نائوستڕالی و لەگەڵ قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاونیشتمانیان بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.
ئەنجومەنی ڕێكخەری نەتەوەیی کۆڤید-١٩
[دەستکاری]لە ٢٥ی ئازاردا (ئەنجومەنی ڕێکخەری نەتەوەیی کۆڤید-١٩ - NCCC) لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە دامەزێنرا وك ناوەندێكی ڕاوێژکاری گرنگ بۆ وەڵامدانەوەی نەتەوەیی بەرامبەر بە پەتا جیهانییەکە. ئەرکی ئەم دامەزراوەیە بریتییە لە دەستەبەرکردنی ڕاوێژ بۆ ناوەندە حکومی و تایبەتییەکان و ڕێکخستنی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی لێكەوتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی پەتا جیهانییەکە.
لە ٢٩ی ئازاردا دوای کۆبوونەوەی کابینەی نەتەوەیی، سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیاندرواێكی رۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە هەموو جۆرە کۆبوونەوەیەکی گشتیی سنووردار دەکرێت بۆ تەنها دوو کەس و داوای لە هاوڵاتیانی ئوستڕالی کە هەستن بە تاکپارێزی و خۆ کەرەنتینە کردن بەتایبەتی بۆ هاوڵاتیانی تەمەن سەرو ٧٠ ساڵان، هاوڵاتیانی خاوەن نەخۆشی درێژخایەن کە تەمانیان سەرو ٦٠ ساڵانە لەگەڵ هەوڵاتیانی ئوستڕالییە ڕەسەنەکن کە تەمەنیان سەرو ٥٠ ساڵانە. هەروەها بە ڕوونی ڕایگەیاند کە تەنها چوار هۆکار هەیە هاوڵاتیان ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن، ئەویش ئەمانەن: کڕینی کەرەستە زۆر پێویستییەکان، کڕینی کەرەستەی پزیشکی و یارمەتی تەندروستی، ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەزرشی لەگەڵ جێبەجێ کردنی یاساکانی کۆبوونەوە کە لە دوو کەس زیاتر نەبێت لەگەڵ بۆ مەبەستی رۆیشتن بۆ سەر کار یان خوێندن.[٩][١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Australia's social distancing rules have been enhanced to slow coronavirus — here's how they work». ABC. 21 March 2020. لە 21 March 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 22 March 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریnonessential
نەدراوە - ^ «Restrictions on non-essential services». business.gov.au. ٣ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Butt، Craig (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Ten graphs that show the rise and fall of Victoria's COVID-19 second wave». The Age (بە ئینگلیزی). لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Family of four staying at Rydges seeded 90% of second-wave COVID cases». The Age (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ @DanielAndrewsMP (26 October 2020). «Thank you, Victoria» (Tweet). لە 5 November 2020 ھێنراوە – via Twitter.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ https://www.bbc.com/news/world-australia-54654646
- ^ https://www1.racgp.org.au/newsgp/clinical/how-does-australia-compare-in-the-global-fight-aga
- ^ Elsevier. «Novel Coronavirus Information Center». Elsevier Connect. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Reynolds، Matt (4 March 2020). «What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?». Wired UK. ISSN 1357-0978. لە 5 March 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 5 March 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە ئوستڕالیا تێدایە. |