پێکھاتەناسی
ڕواڵەت
پێکھاتەناسی[١] یان مۆرفۆلۆژی لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە شێوە، پێکھاتەی ئۆرگانیزمەکان و تایبەتمەندییە پێکھاتەیییە تایبەتەکانیان دەکات.[٢]
ئەمەش لایەنەکانی دەرکەوتی ڕووکەشی (شێوە، پێکھاتە، ڕەنگ، نوێنەک، قەبارە) دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی دەرەکی (یان ئایدۆنۆمی)، ھەروەھا شێوە و پێکھاتەی بەشەکانی ناوەوەش وەک ئێسک و ئەندامەکان دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی ناوەکی (یان توێکاری). ئەمەش بە پێچەوانەی کارەندامناسییە، کە پتر لێکۆڵینەوە لە ئەرک دەکات.
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]پێکھاتەناسی لە دوو بەش پێک ھاتووە، پێکھاتە، و ناسی، کە بە واتای «زانست» دێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "morphology | Kurdistanica | VejînLex". VejinLex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-05.
- ^ "Definition of morphology | Dictionary.com". www.dictionary.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-05.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێکھاتەناسی تێدایە. |