پێوانەکردن
پێوانەکردن بریتییە لە کۆمەلێک کردار کە دەست نیشانی و پێناسەی ئەو سیفەتە دەکات کە پێویستە بپێورێت و وەرگێرانی ئەم زانیاریانە بۆ شێوەیەک کە بە ئاسانی وەسف بکرێت و بە ئاستێکی گونجاو و بەوردی. لە زانستدا، پێوان بریتییە لە ڕەوتی بەدەستھێنانی گەورەییی چەندێتییەک بەگوێرەی یەکەی یێوان، وەکوو: مەترێک یان کیلۆگرەمێک لە بواری دەروونزانی دا پێوانەکردن مانایی دیاریکردنی خاسییەت و خاسڵەتەکانی مرۆڤە وەک عقڵی - ھەڵچون - کۆمەڵایەتی - جەستەیی و جووڵەیی) لە ڕێگەی پێدانی ژمارە و دیاریکردنی بڕی خاسییەتە. لە بواری پەروەردە و فێرکردن پێوانەکردن بریتییە لە دیاریکردنی بری فێربوونی فێرخواز ئەویش لە ڕێگای بەکارھێنانی جۆرەھا تاقیکردنەوەی زارەکی و نووسین و جێبەجێ کردنی کارەکان لە بواری پراکتیکیدا.
ئەو ھۆکارانەی کار لەسەر پێوانەکردن دەکەن
[دەستکاری]چەند ھۆکارێک کار لەسەر وردی پێوانەکردن دەکەن بە جۆرێک کاریگەریان لەسەر ئەنجامەکەی دەبێت وەک:
- جۆری ئەو دیاردەیەی کە دەمانەوێت پێوانەیی بکەین مەبەست لەمە ئەو دیاردانەی کە بە ڕاستەوخۆ پێوانە دەکرێن ڕاستر و دروستترە بەڵام پێوانەکردنی دیاردە دەروونییەکان ئەنجامەکەی دڵنیای نین و ناراستەوخۆ پیواندەکرێن
- جۆری ئەو ئامرازانەی یاخود ئەو پێوەرانەی کە بۆ پێوانەکردن بەکاردەھێنرێت تاکو پێوەرەکە وەردتر و ئەنجامەکەی ڕاستتر بێت
- ئامانج لە پێوانەکردن واتە دیاریکردنی ئامانجە کاریگەری دەبێت لەسەر وردی ئەنجامەکەی بۆ نموونە تا ئامانجەکە گەورەتربێت ئەوە ھەوڵدان زیاتر دەبێت پێوانەکردنی بری زیرەکی ١٠ فێرخواز ئاسانترە لە ١٠٠ فێرخواز یان لە ڕێگەی ئەنجامدانی کویزێک دوای تەواوکردنی بابەتێک بەمەبەستی پێوانەکردنی بر* فێربوونی فێرخوازان لەو بابەتە
جۆرەکانی پێوانەکردن
[دەستکاری]پێوانەکردنی ڕاستەوخۆ: بریتییە لە پێوانەکردنی خاسییەتی شتە دیارەکان کە بوونی مادیان ھەیە لەگەڵ دیاردە سروشتییەکان کە پێوانەکردنیان ئاشکرا و بەرچاوە و ئەنجامەکەیان وردتر و ڕاسترە لە پێوانەکردنی ناراستەوخۆ. لەم پێوانەکردنە کیلۆگرام ،مەتر، سانتیمەتر بەکاردەھێنرێت باری دەروونی و ئارەزووی کەسەکان کارناکاتە سەر ئەنجامەکەی.
پێوانەکردنی ناراستەوخۆ: پێوانەکردنی دیاردەدەرونییەکانە کە بوونی مادیان نییە و ناتوانرێت ڕاستەوخۆ پێوانی بکرێت بەھۆی ئەوەی بابەتی ھەست پێنەکراون و دیارنین وەک شەرم و ترس ئازایەتی زیرەکی تورەبوون) بە شێوەیەکی ناراستەخۆ لەسەر دەرئەنجام و شوێنەوارەکانیان و لە ڕێگای ڕەفتار و ھەڵسوکەوتی دەرەکییەوە بریار لەسەر دەدرێت بۆ نموونە زیرەکی ڕاستەوخۆ پێوانە ناکرێت بەڵکو لە ڕێگای تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکی و نازیرەکی کەسەکان دەردەکەوێت
- پێوانەکردنی ناولێنان norminal scale
- پێوانەکردنی پلەیی ordinal scale
- پێوانەکردنی نێوانەیی Interval scale
- پێوانەکردنی ڕێژەیی Ratio scale
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Scale»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی جوونی ٢٠٢٠.
- کتێبی پێوانە و ھەڵسەنگاندن لە بواری پەروەردە و دەروونزانی نووسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی
- کتێبی پێوانە و ھەلسەنگاندنی پەروەردەی نووسینی ڕەمەزان حەمەدەمین قادر