تاکسۆنۆمیی بلووم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاکسۆنۆمیی بلووم یان پۆلێنی بلووم یان ھەرەمی بلوم ، مۆدێلێکە بۆ تێگەشتن لە ئامانجەکانی فێربوون. بنیامین بلووم Benjamin Bloom (1913-1999) پرۆفیسۆری پێداگۆگی (فێرکاری) بوو لە زانکۆی شیکاگۆ، سەرەتای ساڵەکانی 1950 کان کرایە دەمڕاستی کۆمیتەیەک بە مەبەستی داڕشتنی سیستەمێک بۆ وەدەست ھێنانی بڕوانامەی زانکۆ.

بیرۆکە[دەستکاری]

بەپێی ئەم پۆلێنکردنە: جۆری جیاوازی زانیاری، لەگەڵ هەڵوێست و بزاوتندا بە شێوازێکی هیرارکی (هەڕەمی) توێژ لەسەر توێژ هەڵچنراون، توێژی هەڵکشاوتر لەسەر توێژی ساکار بەپێی هەڵچنینێکی لۆژیکانە، جێ دەگرن.

مەبەست لە "پۆلێنی ئامانجەکانی فێرکاری" بە ئینگلیزی(Taxonomy of educational objectives) ئەوەیە لە خوێندندا پتر جەخت بکرێتە سەر ئامانجە گرنگەکان. بلووم ئامانجەکانی فێربوون بۆ سێ بەش یان چینی جیاواز دابەش ئەکات ئەوانیش چینەکانی زانین، هەستپێکردن وە جوڵەی دەروونی (psychomotr)ی.

خشتەی پۆلێنەکە[دەستکاری]

Bloom-kurdi خشتەی ئاستەکانی فێربوون بەپێی وتاری زانستی ئاندەرسن و کراتاول (۲٠٠۱). پۆلێنی فێربوون، فێرکردن و هەڵسەنگاندن: پیاچوونەوەیەک بۆ پۆلێنی بلوومی ئامانجەکانی پەروەردە. نیو یۆرک. ئەدیسن-وێزلی لۆنگمان.

ئاستەکانی فێربوون لە خشتەی بلوومدا بۆ شەش ئاست جیا کراونەتەوە کە بە کورتی ئەمانەی خوارەوەن:

  • هەڵسەنگاندن - Evaluation
  • ڕێکخستن: تێکبەستن و دەرکی پەیوەندی Synthesis،
  • شیکارکردن: پەی بردن بە یەکینەکانی گشتەی سەرلەبەر و بینینی هاریکاریی نێوانیان Analysis،
  • ئەنجامدان: توانای پیادەکاری Application،
  • تێگەشتن: توانای تێگەیشتن و دۆزینەوی دەرئەنجام Comprehension
  • زانین: دەرک کردنی ڕاستیەکان، چەمک و تیۆری Knowing.

ئەم ئامانجانە دەچنە "بواری زانین" (Cognitive domain)ی مرۆڤەوە. هەر بەو جۆرە "بواری هەستی" (Affective domain) و ئەنجا ئەگاتە کۆتا بەش یاخود بوار کە "بواری جوڵەی دروونی" (Psychomotor domain)، کە هەرسێ چینەکەی فێربوونن.

پۆلێنی بلووم لە بواری ئامانجی فێرکاریدا بۆتە بنەما بۆ سیستەمی بڕوانامەی تایبەت بە پلەی خوێندن.

وێنەکە بەپێی سەرچاوەیەکی تر دروستکراوە کە تیایدا هەڵسەنگاندن جێگای ڕێکخستن ئەگرێتەوە و داهێنان یاخود (دروستکردن) جێگای هەڵسەنگاندن ئەگرێتەوە.[١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ مۆدێلەکەی زانکۆی ئایۆا ٢٩ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، زانکۆی ئایۆای دەوڵەتی، دوا سەردان ۲۸.۱.۲٠۱٤

سەرچاوە[دەستکاری]

به‌سته‌ری ده‌ره‌کی‌[دەستکاری]

https://web.archive.org/web/20170830224053/https://en.wikipedia.org/wiki/File%3ABlooms_rose.svg