پێرچ پرۆشیان
پێرچ پرۆشیان | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | Պերճ Պռոշյան |
لەدایکبوون | ھۆڤانێس تێر-ئاراکێلیان ١٥ی حوزەیرانی ١٨٣٧ ئەشتەرەک، پارێزگای ئێریڤان، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی (ئێستا ئەشتەرەک، ئەرمەنستان) |
مردن | ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧ باکوو، پارێزگای باکوو، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی | (٧٠ ساڵ ژیاوە)
پیشە | نووسەر |
زمان | ئەرمەنی |
نەتەوە | ئەرمەنی |
پەروەردە | قوتابخانەی نێرسیسیان |
چەشن | کلاسیک |
جووڵانەوەی ئەدەبى | نەتەوەیی-دیموکراسی |
پێرچ پرۆشیان (بە ئەرمەنی: Պերճ Պռոշյան) ١٥ی حوزەیران [ساڵنامەی جوولیان. ٣ی حوزەیران] ١٨٣٧، ئەشتەراک – ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧، باکوو) نووسەرێکی ئەرمەنی بووەە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]پڕۆشیان لە بنەماڵەی بەرگدروو لە ئەشتەراک لەدایکبووە. خوێندنی ئەو بریتی بوو لە قوتابخانەی پەرستگا (١٨٤٩–١٨٥٢) و ماوەیەکی کورت لە قوتابخانەی کۆشکی یەریڤان. لە ساڵی ١٨٥٦ قوتابخانەی نێرسیانی تفلیس تەواو دەکات و لەوێ بۆچوونە نەتەوەیی-دیموکراسییەکانی پێکھێنا. دوای تەواوکردنی ساڵێک خوێندن لە قوتابخانەی کۆشکی تفلیس، پرۆسیان لە ساڵی ١٨٥٧ ھاتەوە ئەشتاراک و وەک پشکنەری قوتابخانەی پەرستگاکە دەستنیشانکرا.
پڕۆشیان لە ساڵی ١٨٥٩ دەچێتە تفلیس و لەوێ لە قوتابخانەی نێرسیسیان وانە دەڵێتەوە. لە ساڵی ١٨٧٩ تا ١٨٨١ لە ئێجمیاتسین وەک پشکنەری مامۆستایان کاری کردووە. لە ساڵی ١٨٨٧ گەڕابووەوە بۆ تفلیس. لە باکو کۆچی دوایی کرد و لە پانتێۆنی ئەرمەنی تفلیس بە خاک سپێردرا.
مۆزەخانە
[دەستکاری]مۆزەخانەی پێرتچ پرۆشیان لە ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە، لە ئەشتەراک لەسەر بنکەی ماڵی باوکی. ئەمڕۆ لە مۆزەخانەکەدا زیاتر لە دوو ھەزار پێشانگا ھەیە. مۆزەخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٨ نۆژەن کراوەتەوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Gat Museum,Perch Proshyan House-Museum.
- ^ Ողջունում ենք Ձեր մուտքը մեր կայք 20 August 2011 لە Archive.is ئەرشیڤ کراوە. Charents Museum of Literature and Arts
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێرچ پرۆشیان تێدایە. |