پێرچ پرۆشیان
پێرچ پرۆشیان | |
|---|---|
| ناوی خۆماڵی | Պերճ Պռոշյան |
| لەدایکبوون | ھۆڤانێس تێر-ئاراکێلیان ١٥ی حوزەیرانی ١٨٣٧ ئەشتەرەک، پارێزگای ئێریڤان، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی (ئێستا ئەشتەرەک، ئەرمەنستان) |
| مردن | ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧ (٧٠ ساڵ ژیاوە) باکوو، پارێزگای باکوو، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
| پیشە | نووسەر |
| زمان | ئەرمەنی |
| نەتەوە | ئەرمەنی |
| پەروەردە | قوتابخانەی نێرسیسیان |
| چەشن | کلاسیک |
| جووڵانەوەی ئەدەبى | نەتەوەیی-دیموکراسی |
پێرچ پرۆشیان (بە ئەرمەنی: Պերճ Պռոշյան) ١٥ی حوزەیران [ساڵنامەی جوولیان. ٣ی حوزەیران] ١٨٣٧، ئەشتەراک – ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧، باکوو) نووسەرێکی ئەرمەنی بووەە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]پڕۆشیان لە بنەماڵەی بەرگدروو لە ئەشتەراک لەدایکبووە. خوێندنی ئەو بریتی بوو لە قوتابخانەی پەرستگا (١٨٤٩–١٨٥٢) و ماوەیەکی کورت لە قوتابخانەی کۆشکی یەریڤان. لە ساڵی ١٨٥٦ قوتابخانەی نێرسیانی تفلیس تەواو دەکات و لەوێ بۆچوونە نەتەوەیی-دیموکراسییەکانی پێکھێنا. دوای تەواوکردنی ساڵێک خوێندن لە قوتابخانەی کۆشکی تفلیس، پرۆسیان لە ساڵی ١٨٥٧ ھاتەوە ئەشتاراک و وەک پشکنەری قوتابخانەی پەرستگاکە دەستنیشانکرا.
پڕۆشیان لە ساڵی ١٨٥٩ دەچێتە تفلیس و لەوێ لە قوتابخانەی نێرسیسیان وانە دەڵێتەوە. لە ساڵی ١٨٧٩ تا ١٨٨١ لە ئێجمیاتسین وەک پشکنەری مامۆستایان کاری کردووە. لە ساڵی ١٨٨٧ گەڕابووەوە بۆ تفلیس. لە باکو کۆچی دوایی کرد و لە پانتێۆنی ئەرمەنی تفلیس بە خاک سپێردرا.
مۆزەخانە
[دەستکاری]مۆزەخانەی پێرتچ پرۆشیان لە ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە، لە ئەشتەراک لەسەر بنکەی ماڵی باوکی. ئەمڕۆ لە مۆزەخانەکەدا زیاتر لە دوو ھەزار پێشانگا ھەیە. مۆزەخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٨ نۆژەن کراوەتەوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Gat Museum,Perch Proshyan House-Museum.
- ↑ Ողջունում ենք Ձեր մուտքը մեր կայք ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Charents Museum of Literature and Arts