پۆرشە
پەڕگە:Porsche logotype.png | |
پشکی گشتی | |
پیشەسازی | ئۆتۆمۆبیل |
دامەزرا | شتوتگارت، ئەڵمانیا (١٩٣١ ) |
دامەزرێنەر | فێردیناند پۆرشە |
بارەگا | شتوتگارت، ئەڵمانیا |
بەردەستە لە | جیھان |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | ۆڵفگانگ پۆرشە ئۆلیڤەر بلومە CEO |
خزمەتگوزارییەکان | ئۆتۆمبێل، دارایی، ئەندازیاری و بەڕێوەبردنی سەرمایە revenue = €21.533 billion (2015 annual report)[١] |
€3.404 billion (2015 annual report)[١] | |
€2.335 billion (2015 annual report)[١] | |
Total assets | €29.143 billion (2015 annual report)[١] |
Total equity | €10.700 billion (2015 annual report)[١] |
خاوەن | گرووپی فۆکسڤاگن |
ژمارەی کارمەندان | ٢٤،٤٨١ (٢٠١٥) |
وێبگە | www.Porsche.com |
[٢]پۆرشە (بە ئەڵمانی Porsche) کۆمپانیایەکی ئەڵمانیە تایبەت بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل بە ئاستێکی بەرز، کە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێلی سیدان و وەرزشی و ئۆتۆمبێلی بەرز SUV بەرھەم دەھێنێت، بارەگای سەرەکی پۆرشی لە شاری شتوتگارتە لە ئەڵمانیا.
پۆرشە لەلایەن گرووپی فۆلکسڤاگنەوە خاوەندارێتی دەکرێت.
مێژوو
[دەستکاری]فێردیناند پۆرشە لە ساڵی ١٩٣١ کۆمپانیایەکی دامەزراند بە ناوی "Dr. Ing. h. c. F. Porsche GmbH" کە نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە ناوشاری شتوتگارت بوو لە ئەڵمانیا، کۆمپانیاکە تایبەت بوو بە ڕاوێژکاری و گەشەپێدانی بزوێنەری ئۆتۆمبێل بەڵام کۆمپانیاکە ھیچ ئۆتۆمبێلێکیان نەبوو کە بە ناوی خۆیانەوە بەرھەمی بھێنن.
یەکەم کاریش کە کۆمپانیاکە وەری گرت بریتیبوو لە بۆندێک کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ دروست کردنی ئۆتۆمبێلی خەڵک "فۆلکسڤاگن" بە جۆرێک بێت کە بۆ ھەموو کەسێک ببێت. یەکەم ئۆتۆمبێلیش کە بەرھەمیان ھێنا فۆلکسڤاگن بیتڵ بوو، کە تا ئێستاش بە سەرکەووتووترین ئۆتۆمبێل دادەنرێت لە جیھاندا.
پۆرشە لە ساڵی ١٩٣٩ سوودێکی زۆریان وەرگرت لە فۆلکسڤاگن بیتڵ بۆ دروستکردنی یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆیان بە ناوی پۆرشە ٦٤.
جەنگی جیھانی دووەم
[دەستکاری]لە جەنگی جیھانی دووەم ئاراستەی بەرھەمەکانی فۆلکسڤاگن گۆڕدرا بۆ بەرھەمی سەربازی، کە دەستیان کرد بە بەرھەم ھێنانی فۆلکسڤاگن بیتڵی سەربازی.
پۆرشە لەو ماوی جەنگەدا ھەستا بە درووستکردنی دیزاینی چەندین تانکی بەھێز بۆ Tiger I و Tiger II، ھەروەھا پۆرشە گەشەی بە تانکی زۆر بەھێزی ماوس دا لەو ماوەیەدا. دواتر دوای جەنگ فۆلکسڤاگن کەوتە ژێردەستی بەریتانیەکان بە تەواوی کارگەی فۆلکسڤاگنیان کۆنترۆڵ کرد، ھەر بۆیە فێرری پۆرشە (کوڕی فێردیناند پۆرشە) ھەستا بە بیرۆکەیەک کە خۆیان ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆیان بەرھەم بھێنن، یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆیان درووست کرد بە ناوی پۆرشە ٣٦٥.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت "Porsche AG Annual Report 2015" (PDF). Archived from the original (PDF) on 24 September 2016. Retrieved 31 August 2016. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "ویکیپیدیای ئینگلیزی".
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆرشە تێدایە. |