پڕۆژەی تیشک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پڕۆژەی تیشک بریتییە لە پرۆژه‌ی پرتووکی كوردی بۆ لێكۆڵینه‌وە له‌ بواری ڕۆشنبیریی ئیسلامی‌ و مێژوو ‌و زمانه‌وانیدا، کە نزیکەی ٦٠ پەرتووک لەخۆ دەگرێت و دەتوانی لەسەر پێگەی فەرمی پڕۆژەکە بەخۆڕایی دایانبگریت.

خودپێناسەی پڕۆژەکە[دەستکاری]

خودپێناسەی پڕۆژەکە (پڕۆژەکە بەم جۆرە پێناسەی خۆی دەکات): چه‌ند پێنووسێکە (قه‌ڵه‌مێکە) کە ئه‌ركی ئاشكراكردنی زانیاریی هه‌ڵه‌‌ و هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كاری گرتۆته‌ خۆ كه‌ له‌ نووسینه‌ كوردییه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌و بابه‌تانه‌ی کە په‌یوه‌ندییان به‌ ئیسلام‌ و په‌یامه‌كه‌ی‌ و كتێبه‌كه‌ی‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌ و مێژووه‌كه‌ی هه‌یه‌.، ھەروەھا پرۆژه‌که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک چۆن جاران ھۆنەرانی ئاینداری وه‌ک «مەحوی و حاجی و نالی و...ھتد». ھەروەھا زانایانی ئیسلامی كورد وەک «مودەڕیس و شێخ محەممەدی خاڵ و سه‌ججادی» و چەندانی تر. کە پێشه‌نگی وێژە (ئەدەب) و ڕۆشنبیریی كوردی بوون به‌هه‌مان شێوه‌ نووسه‌رانی پابه‌ندی ئاین جارێكی تر جڵه‌وی ئه‌و بوارانه‌یان بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ست.

سەرچاوە[دەستکاری]