پرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)
پرۆتۆکۆل له ڕامیاری نێوده‌وڵه‌تی: بریتیه له ئه‌ته‌کێتی تایبه‌ت به یاسا‌و کاری دیپلۆماسی له کاروباری ده‌ره‌وه.
پرۆتۆکۆل بنه‌مایه‌که بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که له‌بواری دیپلۆماسی کارده‌که‌ن.به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه.پرۆتۆکۆل که باس له‌چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی دیپلۆماتکاران ده‌کات به شێوه‌ی نووسراو دیاری ده‌کرێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له کارامه‌یی که نانوسرێته‌وه.پرۆتۆکۆل بریتیه له ڕێچکه‌یه‌ک که به‌هۆیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی دیپلۆماتکاران داخوازیه‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن .وه‌ک بۆ نمونه چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵات و دیپلۆماتکاران به‌گوێره‌ی پله‌وپایه‌کانیان.
پێناسه‌ی پرۆتۆکۆل
[دەستکاری]دوو پێناسه‌مان هه‌یه بۆ پرۆتۆکۆل بریتین له:
- له ڕوی یاساییه‌وه:ڕێککه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ به‌جێ گه‌یاندن و ته‌واوکردنی ڕێککه‌وتنه‌کان .که خۆی له ڕێچکه‌ی ڕه‌وشتی ئاخاوتن و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌بینێته‌وه.
- له ڕوی دیپلۆماسیه‌وه:بریتیه له کۆمه‌ڵێک ڕێچکه‌و یاسای ڕه‌وشتی که له‌کاتی ڕێککه‌وتنه‌کان و ئاهه‌نگه دیپلۆماسیه‌کان نمایش ده‌کرێت بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتری دوو وڵات .ئه‌م ڕێچکانه به‌گوێره‌ی که‌لتور و یاسای نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ ده‌کرێن .
وشه‌ی پرۆتۆکۆل له وشه‌ی پرۆتۆکۆلانی ئهگریکیهوه هاتوه(به ئینگلیزی :protokollan) که واتای له‌زگه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌سه‌ر به‌رگی نامه‌یه‌ک ده‌درێت وه‌ک مۆرێک تا بزانرێت ئه‌م نامه‌یه نه‌کراوه‌ته‌وه و مۆر کراوه.که نیشاندانی هه‌ڵس و که‌وتێکی جوانه وه گه‌یاندنی په‌یامێکه بێ ئه‌وه‌ی بگوترێت که نامه‌که نه‌کراوه‌ته‌وه وه‌ک ڕێزگرتنێک به‌رامبه‌ر نامه به‌ره‌که .دواتر ئه‌م وشه‌یه په‌ره‌ی سه‌ند و بۆ بواری فراوانتر به‌کارهات.
گرنگی کاری پرۆتۆکۆلی
[دەستکاری]هه‌موو وڵاتان گرنگیه‌کی زۆر به‌به‌شی پرۆتۆکۆڵ ده‌ده‌ن.که لایه‌نی جێ به‌جێکار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه .ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش به‌هۆی گرنگی بواره‌که به‌شێکی تایبه‌تی بۆ کردۆته‌وه له وه‌زاره‌ته‌که‌ی.هه‌رچه‌نده که‌لتوری وڵاتان جیاوازه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ له‌یه‌ک نزیک خستنه‌وه بواره‌که به‌یاسا کراوه و وڵاتان په‌یره‌وی ده‌که‌ن.له گرنگترین کاره‌کانی :
- ڕێکخستن و ئاماده‌کردنی په‌یره‌وی سه‌ردان و نوێنه‌رایه‌تیه فه‌رمیه‌کان ٫له ئاستی باڵا پێش ئه‌نجام دانیان..
- پێشوازی کردنی نوێنه‌ر وکه‌سایه‌تیه باڵاکان.
- پێشوازی بالوێزهکان و به‌رچاوی کردنیان بۆ شوێنی کاره‌کانیان.
- سه‌رپه‌رشتی کردنی ئاهه‌نگه فه‌رمیه‌کان که دیپلۆماتکاران و نوێنه‌ران تیایدا به‌شدارن.
- ڕێکخستنی کۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان .که وڵاتی خاوه‌ن میوان پێی هه‌ڵده‌ستی.
- ده‌رکردنی گه‌شتنامه‌ی دیپلۆماسی و تایبه‌ت.
- لێسه‌ندنه‌وه‌ی گه‌شتنامه دیپلۆماسی و تایبه‌ته‌کان.
- پێدانی ناسنامه‌ی تایبه‌ت و دیپلۆماسی به نوێنه‌ران و باڵوێزان و فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌کان.
- نوسینی په‌ڕاوی پشتگیری باڵوێزه‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی دیپلۆماسی ڕه‌سه‌ن.
- ئاماده‌کردنی ڕێزبه‌ندی ناوی دیپلۆماتکاران و فه‌رمانبه‌ران له باڵوێزخانه‌کان و کونسوڵخانه‌کان.
- پاڵپشتی نوسراوی بالوێزان و وهڕگێرانیان بۆ سه‌ر زمانی وڵاتی خاوه‌ن میوان.
- وه‌رگرتنی په‌ڕاوی پشتگیری باڵوێزه‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی .
- وه‌رگرتنی پاکانه‌ی کونسوڵخانه‌کان بۆ کونسوڵخانه‌کانی تری وڵاتان له وڵاته‌که‌یان.
- ئاماده‌کردنی ڕێزبه‌ندی ناوی بۆنه‌کان و پشوه فه‌رمیه‌کانی وڵاتان بۆ به‌شداری و پیرۆزباییه‌کانیان.
- دانانی ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی له کاتی کۆتایی هاتنی بالوێزهکان له ئه‌رکه‌کانیان.
ڕه‌وشته‌کانی پرۆتۆکۆل
[دەستکاری]ئه‌مانه‌ش ببینه
[دەستکاری]سه‌رچاوه‌کان
[دەستکاری]- كتاب "البروتوكول الدبلوماسي" - د. علا‌ء أبو عامر - دار الشروق.
- كتاب "العلاقات العامة مفاهيم وممارسات" - محفوظ أحمد جودة - ،دار زهران للنشر.
- "البروتوكول" - موسوعة مقاتل. [١]
- الإتحاد الدولي لضبّاط ومستشاري البروتوكول
- موقع وزارة الخارجية الأمريكية - دائرة البروتوكولات
- كتاب البروتوكول الدبلوماسي والعمل الدبلوماسي - علي ضاهر الطفيلي.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی) تێدایە. |