پاندای کۆنگ فو ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Kung Pu Panda 4
پاندای کونگ فو ٤
دەرھێنەرمایک میچل
بەرھەمھێنەرڕێبێکا ھانتلی
نووسینجۆناثان ئەیبل
گلێن بەرجەر
دارێن لێمکە
کاستجاک بلاک
ئاوا کوافنا
بڕایان کرانستن
ئیان مەکشاین
کەھوی کوان

داستێن ھۆفمان
مۆسیقاھانس زیمەر
ستیڤ مازارۆ
دەستکاریکریستوفر نایتس
ستۆدیۆ(کان)دریم وۆرکس ئەنیمەیشن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون٣ی ئازاری ٢٠٢٤
ماوەی فیلم٩٤خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٨٥ ملیۆن دۆلار


پاندای کونگ فوو ٤ (بە ئینگلیزی Kung Fu Panda 4) فیلمێکی کۆمیدیی ئەنیمەیشنی ھونەری جەنگیی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لەلایەن کۆمپانیای دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە دابەش کراوە. بەشی چوارەمی زنجیرەی کۆنگ فوو پاندایە و درێژەی فیلمی کۆنگ فو پاندایی٣ییە(٢٠١٦).

کورتەیەک[دەستکاری]

پوو، کە قەدەر بووە ببێتە سەرکردەی ڕۆحی دۆڵی ئاشتی، بەدوای جێنشینەکەیدا دەگەڕێت وەک جەنگاوەری ئەژدیھا لەکاتێکدا ڕووبەڕووی دوژمنێکی نوێ دەبێتەوە بە ناوی چاملیۆن.

ئەکتەران و دەنگەکانیان[دەستکاری]

  • جاک بلاک وەک پوو
  • ئاکوافینا وەک جین، ڕێوییەکە کە دزێکی داواکراوە و یاوەری پۆ دەکات لە سەفەرەکانیدا.
  • ڤیۆلا دەیڤس وەک شاملێۆن، جادووگەرێک کە دەتوانێت تواناکانی کەسانی دیکە ھەڵبمژێت و کۆنگ فۆیان بەکاربھێنێت.
  • داستین ھۆفمان وەک مامۆستا شیفۆ.
  • جەیمس ھێنگ وەک کاک پینگ، قازێکی چینی باوکی بەخێوکەری پوو.
  • برایان کرانستۆن وەک لی شان، باوکی ڕاستەقینەی پۆ.
  • ئیان مەکشەین وەک تای لۆنگ، ئەو پلنگە بەفرینەی کە لە یەکەم فیلمدا لەلایەن پۆوە شکستی ھێنا، بەڵام ئێستا لەلایەن چامیلۆن ھێنراوەتەوە.
  • جۆناسان ک.کوان وەک ھان، کە سەرۆکی باندەکانە.
  • لۆری تان چین وەک بەرازی نەنک.
  • ڕۆنی چێنگ وەک کاپتن فیش.

لە کاتی کۆتاییدا، «پێنجە ئاگرینەکان» دەردەکەون، بەڵام جگە لە مانتیس، ھیچ دیالۆگێکیان نییە، بە کورتی دەنگی سێس ڕۆگن. کارەکتەرەکانی «لۆرد شێن» و «ژەنەڕاڵ کای» بەبێ ھیچ دیالۆگێک لە فیلمەکەدا دەردەکەون. ھەروەھا یوتیوبەر جیمی «ماستەربیست» دۆناڵدسۆن کامێرایەکی ھەیە، وەک بەرازێک بە ڕەش و سپی کە کاندیدە بۆ جەنگاوەری داھاتووی ئەژدیھا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]