بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاسەوانی نەتەوەییی سوپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆر

پاسەوانی نیشتمانی سوپا یان پاسەوانی نەتەوەییی سوپا (بە ئینگلیزی: Army National Guard) ڕێکخراوێکی میلیشیا و ھێزێکی یەدەگی سەربازییە لە حکومەتی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە دابەشکراوە بەسەر ٢ بەشی جیاواز و لە ھەمان کاتدا لەژێر چاودێری ٢ ڕێکخراوی جیاوازدا لەوانە؛ پاسەوانی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھەمان شێوەی پاسەوانی نیشتمانی سوپای ئەمریکا (کە دەکەوێتە ھەر ویلایەتێک و لەژێر چاودێری پارێزگاری ھەر ویلایەتێکدا) کاردەکات. پاسەوانی نیشتمانی سوپای ئەمریکا بەسەر یەکە لاوەکییە جیاوازەکاندا دابەشکراوە، کە لە ھەر ویلایەت و خاکێکی ئەمریکادا ھەڵکەوتوون، کە لەلایەن پارێزگارەکانی خۆیانەوە بەڕێوەدەبرێن. مێژووی پێکھێنانی پاسەوانی نیشتمانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٦٩٢ کە لە ویلایەتی ماساشوستس دەستی پێکردووە. پاسەوانی نیشتمانی سوپای ئەمریکا بارەگاکەی لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]