پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران
ڕواڵەت
(لە پارکی نیشتمانیی ھەڵگورد-سەکرانەوە ڕەوانە کراوە)
پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران دامەزراوەیەکی سەربەخۆی نیشتمانیی ژینگەپارێزی و کولتورییە، دەکەوێتەی ناوچەی باڵەکایەتیی قەزای چۆمان، لە باکووری پارێزگای ھەولێر. دامەزراوەکە لەپێناو پەرەدان بە ژینگەپارێزی و پاراستنی سامانی نیشتمانی کاردەکات و لەڕێگەی بەشەکانییەوە بایەخ بە چاککردن و پاراستنی ژینگەی سروشتی، ھۆشیاریی ژینگەیی و بواری کولتووری دەدات. ئەم دامەزراوەیە بەشداری بە ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاککردن و پاراستنی ژینگەی جیھان و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی پەنگخواردنی گەرمی و دیاردەی قڕبوونی ئاژەڵان.
پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ وەک بیرۆکە ھاتە ئاراوە، لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ بە پاڵپشتی و ھاوکاریی ئەنیستۆتی نەمساوی بۆ تەکنۆلۆژیا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لایەن پارێزگاری ھەولێر گرێبەستی جێبەجێکردنی واژووکراو.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ توانا تەھا. «لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران ڕاگەیەنرا» (بە کوردی). chra.tv. لە ٩ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)