بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارادۆکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارادۆکس بە وتەیەک دەوترێ کە بە پێوانەی لۆژیک لەگەڵ خۆیا ناتەبا بێت، یا ڕێگایەک بگرێتە بەر پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان.[١][٢] وتەیەکە کە، سەرەڕای بەڵگەی لە ڕواڵەتدا بەبڕست و پێشەکیگەلی دروست، لە کۆتاییدا بەرەو ئاکامێک دەڕوا کە لەگەڵ خۆیدا ناتەبایە و لە باری لۆژیکییەوە قەبووڵنەکراوە.[٣][٤] بۆ وێنە، «ئەم قسە درۆیە» ڕاست ڕەچاو بکرێ یا درۆ، فەرق ناکا، لە ھەر دوو حاڵدا خۆی خۆی ھەڵدەوەشێنێتەوە.

پارادۆکسەکان زۆرتر بە یەکێ لەم چەند شێوەیە خۆ نیشان دەدەن: پێناسەی بازنەیی و زنجیرەی بێکۆتایی (= دەور و تەسەلسول)، ئاماژە بە خۆ و، ئاڵۆزان و تێکەوەپێچانی تەرازە جیاوازەکانی ئەبستراکشن.

ئەمانش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Weisstein، Eric W. «Paradox». mathworld.wolfram.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Cantini، Andrea؛ Bruni، Riccardo (2021)، Zalta، Edward N. (ed.)، «Paradoxes and Contemporary Logic»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (چاپی Fall 2021)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  3. Bolander، Thomas (2017)، Zalta، Edward N. (ed.)، «Self-Reference»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (چاپی Fall 2017)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  4. «PARADOX English Definition and Meaning | Lexico.com». Lexico Dictionaries | English (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.