بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وەزیری بەرگری ئەمریکاەوە ڕەوانە کراوە)
لۆگۆی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا
وەزیری بەرگری ئەمریکا
(بە ئینگلیزی: United States Secretary of Defense)
ئاڵای سکێرتەرایەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا
لە پۆستەکەدایە
لۆید ئۆستن
دەستبەکاربوون ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
وڵات ئەمریکا
نازناو وەزیری بەرگری ئەمریکا
دەربارەی پۆستەکە
شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی پێنتاگۆن واشنتن
دیاریکراو لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا
ماوەی کارکردن کاتێکی دیاریکراو نییە.
دامەزراندنی پۆستەکە ١٩ی ئەیلوول ١٩٤٧
یەکەمین کەس کە بەرپرسیارێتییە جەیمس فۆرچێل
جێگری جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا
ماڵپەڕی فەرمی http://www.defense.gov/

وەزیری بەرگری ئەمریکا سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە ھەر وەک چۆن ئەم پۆستە لە زۆرێک لە وڵاتاندا ھەیە.[١] وەزیری بەرگری لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیران دیاری دەکرێت و ھەڵگری ئەم پۆستە بەپێی یاسا بە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دادەنرێت. وەزیری بەرگری ئەمریکا نووسینگەیەکی یاسایییە، وەزیری بەرگریش ماف و دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاراستە بکات و دەبێت یاریدەدەر بۆ ڕاوێژکاری خۆی دانێت.

وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینە و ئابووری و وەزیر ناوخۆ بە گشتی بە چوار وەزیری گرنگ دادەنرێن بەھۆی گرنگی وەزارەتەکانیانەوە.[٢] بۆیە وەزیری بەرگری مووچەیەکی ئاستی یەک وەردەگرێت، بەمەش ساڵانە ١٩٩ ھەزار و ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی مووچە وەردەگرێت. وەزیری بەرگری ئێستا لۆید ئۆستینە و لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

مۆری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (١٩٤٧–١٩٤٩)

سوپای ئەمریکا و ھێزی دەریایی و مارینزی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٧٥ دامەزرا، کە ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگری لەژێر ئیدارەی وەزیری جەنگ و بە فەرمانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٨٩ بۆ بەڕێوەبردنی سوپای ئەمریکا ە ھێزی دەریایی دامەزراوە تا ئەو کاتەی بەشی تایبەتی ھێزی دەریایی لە ساڵی ١٧٩٨ کرایەوە.

دەسەڵات

[دەستکاری]
پێکھاتەی ڕێکخراوەیی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا

وەزارەتی بەرگری، جگە لە سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی پێکدەھێنێت، بەو پێیەی ھێزەکانی ئەمریکا ناتوانن ھیچ ھەنگاوێک بنێن بەبێ وەرگرتنی فەرمانی ڕوون کە لەلایەن ھەردوو لایەنەوە پەسەندکراون. وەزارەت و نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەرکی پەسەندکردن و ڕێکخستنی ھێرشە ئەتۆمییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە ھەیە.

وەزیری بەرگری مافی ئەوەی ھەیە بەپێی مادەی ٢٣ و مادەی ٢٤ی دەستووری ئەمریکا دادگای سەربازی بانگھێشت بکات.

وەزیرانی پێشووی بەرگری کە ھێشتا زیندوون

[دەستکاری]
  • دیک چێنی: حەڤدەھەمین وەزیری بەرگری
  • ویلیام پێری: نۆزدەھەمین وەزیری بەرگری
  • ویلیام کۆھین: بیستەمین وەزیری بەرگری
  • ڕۆبێرت گەیتس: بیست و دووەم وەزیری بەرگری
  • لیۆن پانێتا: بیست و سێھەمین وەزیری بەرگری
  • چاک ھێگڵ: بیست و چوارەمین وەزیری بەرگری
  • جەیمس ماتیس: بیست و شەشەمین وەزیری بەرگری

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Enclosure 2 (a), DoDD5100.1 (2010).
  2. ^ الوزارات الأمريكية: The President and the Executive Branch (1997). Congressional Quarterly. p. 87.