وێبداڕێژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وێبداڕێژ (تێکەڵکەر و داڕێژەری وێب) ھەروەھا ناودەبرێت بە ئەندازیاری تەلارسازی وێب ،گەشەپێدەری وێب ،دانەری پێگە، بەڕێوەبەری وێبگە، یان (بەنافەرمی) Webmaster وێبماستر، کەسێکە بەرپرسە لە پارێزگاری کردنی وێبگەیەک یان زیاتر، ئەرکەکانی وێبداڕێژ لەوانەیە دڵنیابوون بێت لە ڕاژەکارەکانی وێب، کارکردنی نەرمەکاڵا و ڕەقەڵا بەوردی، دیزاینکردنی وێبگە، بەدیھێنان و بژارکردنی پەڕەکانی وێب، وەڵامدانەوە بۆ لێدوانی بەکارھێنەران، تاقیکردنەوەی ھاتوچۆ بۆناو پێگە.

وێبداڕێژەکان «پێویستە توانای تەواویان ھەبێت لەگەڵ نەرمەکاڵاکانی مامەڵەکردنی وێب، نەرمەکاڵاکانی کرداری پارە-دان، و نەرمەکاڵاکانی پاراستن».

وێبداڕێژەکان لەوانەیە گشتیتی شارەزابن لەگەڵ ئێچ تی ئێم ئێڵ کە زۆرترین یان ھەموو لایەکانی وێب بەڕێوەدەبەن، دەکەوێتە سەر سروشتی ئەو وێبگەیەی کە بەڕێوەی دەبەن، وێبداڕێژەکان ئاساییانە زمانی سکرێپتەکانی وەکو جاڤاسکرێپت ،PHP، و پێرڵ (وێب داڕشتن) دەبێت بزانن. لەوانەیە واپێویست بێت کە چۆنییەتی پێکھێنەری ڕاژەکارەکانی وێب بزانن، وەکو ئەپاچی یان IIS و خزمەت کردن وەکو بەڕێوەبەری ڕاژەکار.

و پێناسەی گۆڕاو بۆ وێبداڕێژ بریتییە لە کەسیبازرگان کە ڕاگەیاندنە سەرھێڵییەکان بەکاردەبات بۆ فرۆشتنی بەرھەمەکان یان/و خزمەتگوزارییەکان ئەمە پێناسەی ڕووکاری وێبداڕێژ فراوان دەکات نەک تەنھا لایەکانی تەکنەلۆژی و سەرپەرشتیاری بنیادنانی وێب و مامەڵەکردن، بەڵکو بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکیش، ڕیکلامکردن، بازاڕ، داواکردن بۆ لێکۆڵینەوەی پێگە.

ڕێبەری وێبداڕێژەر[دەستکاری]

ڕێنیشاندەری وێبداڕێژەران بۆ برەودان بەوێبداڕێژی و گەشەپێدەری وێب لەسەر ئاستی باڵا و پەرەسەندوو، جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وێبداڕێژ وەک خۆی بە پوختی، گرنگیدان بە دیزاین و ناوەڕۆک، کردارە تەکنیکییەکان و جۆرایەتی.

ڕێبەری دیزاین و ناوەڕۆک[دەستکاری]

  • کردنی پێگەیەک لەگەڵ پلە پلە بەرزبوونەوەیەکی ڕوون و دەقە بەستەرەکان.
  • نەخشەیەکی پێگە ببەخشە بە بەکارھێنەرانت لەگەڵ بەستەر کە بەشە گرنگەکانی پێگەکەت نیشان دەدات، ئەگەر نەخشەی پێگەکە ژمارەیەکی زۆری لەبەستەر ھەبوو، لەوانەیە واپێویست بکات نەخشەی پێگەکە بشکێنیت بۆ چەند پەڕەیەک.
  • بەستەری پەڕە دراوەکان بپارێزە بۆ ژمارەیەکی گونجاو.
  • پێگەیەکی بەسوودی دەوڵەمەند لەزانیاری دروستبکە، و ئەو پەڕگانە بنووسە کە بەڕوونی و بەپوختی باسی ناوەڕۆکەکەت دەکەن.
  • بیر لەو وشانە بکەرەوە کە بەکارھێنەرانت بەکاریدێنن بۆ دۆزینەوەی پەڕەکانت، دڵنیابە کە پێگەکەت ئەم وشانەی لەناودا ھەیە.
  • ھەوڵبدە دەق بەکاربەریت لەباتی وێنە بۆنیشاندانی ناوە گرنگەکان، ناوەڕۆک، یان بەستەرەکان، ئەگەر واپێویست بوو کەوێنە بەکاربەریت بۆ ناوەڕۆکی دەقکراو، بەکارھێنانی تایبەتمەندی "ALT" بۆ بوونی چەند وشەیەکی باسکراوی دەق ڕەچاوبکە.
  • دڵنیابە لەوەی کە توخمەکانی <ناونیشان> و تایبەتمەندی ALT باسکراو و پوختە.
  • پشکنین بکە بۆ بەستەرە لەکار کەوتووەکان و ئێچ تی ئێم ئێڵ ڕاستبکەرەوە.
  • ئەگەر تۆ بڕیارت داوە کە پەڕە داینامیکییەکان بەکاربەریت (کە URL نیشانەیەکی "?" تێدەکەوێت)، وریابە لەوەی کە گشت جاڵجاڵۆکەکانی بزوێنەری گەڕانەکان بەڕادەی باشی پەڕە جێگیرەکان بەسەریدا ناخشێن (واتە نایدۆزنەوە)، ئەمە یارمەتیدەرە بۆ کورتکردنی تیژایەتی و ژمارەیەکی کەم لێیان.

ڕێبەری تەکنیکی[دەستکاری]

  • وێبگەڕێکی دەقی بەکاربێنە وەکو lynx بۆ تاقیکردنەوەی پێگەکەت، چونکە زۆربەی بزوێنەرەکانی گەڕان پێگەکەت وەکو جیھانی lynx دەبینن، ئەگەر حەزلێکراوەکانی وەکو Javascript، شەکرۆکەکان، کۆبوونەوەی IDیەکان (پێناسەکان)، چوارچێوەکان ،DHTML، یان فلاش دەتپارێزن لەبینینی پێگەکەت لە وێبگەڕی دەقی، کەواتە جاڵجاڵۆکەکانی بزوێنەری گەڕانەکانیش کێشەیان دەبێت لەخشاندنی پێگەکەت.
  • ڕێگابدە بە بووتەکانی گەڕان بخشێن بەپێگەکەت بەبێ کۆبوونەوەی IDیەکان (پێناسەکان) یان گفتوگۆکان کە شوێنپێی ڕێچکەکانیان دەکەون بۆ ناو پێگەکە، ئەم شێوازە تەکنیکییانە بەسوودن بۆ شوێنپێی ڕەووشتی بەکارھێنەرە کەسییەکان، بەڵام بۆ گەیشتن بەڕەووشتی بووتەکان بەتەواوی جیاوازە، بەکارھێنانی ئەم شێوازە تەکنیکییە لەوانەیە ئەنجامەکەی تەواونەبوونی نوانەکردنی پێگەکەت بێت، وەکو بووتەکان لەوانە نییە بتوانێ URL لابەرێت کەجیاواز دەردەکەون بەڵام لەڕاستیدا بۆھەمان پەڕە نیشاندەکەن.
  • دڵنیابە لەوەی ڕاژەکاری وێبەکەت پاڵپشتی If-Modified-Since HTTP header دەکات، ئەم جیاکەرەوەیە ڕێگا بە ڕاژەکاری وێبەکەت دەدات کە بە گووگڵ بڵێت ھەرکاتێک ناوەڕۆکەکەت گۆڕا لەوکاتەوەی دواترین خشاندنی بۆ پێگەکەت کراوە، پاڵپشتی کردنی ئەم جیاکەرەوەیە باندبەرینی و ژوورسەری پاشکەوتدەکات.
  • سوود لە پەڕەی robots.txtـی ڕاژەکاری وێبەکەت وەربگرە، ئەم پەڕەیە بە خشێنەرەکان دەڵێت کام بەش دەتوانرێت یان ناتوانێت بخشێندرێت، دڵنیابە کە گونجاوە بۆ پێگەکەت تاوەکو بەڕێکەوت بووتە خشێنەرەکانی گووگڵ نەسریتەوە.
  • ئەگەر کۆمپانیاکەت سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک دەکڕێت، دڵنیابە کە سیستەمەکە ئەو پەڕە و بەستەرانە دروستدەکات کە بزوێنەرەکانی گەڕان دەتوانن بیخشێنن.
  • پێگەکەت تاقیبکەوە بۆدڵنیابوون لە دەرکەوتنیان بەگونجاوی لەوێبگەڕە جیاوازەکان.
  • جووڵە تایبەتەکانی پێگەکەت چاودێری بکە و کاتەکانی کردنەوە و بارکردن بەراورد بکە.

ڕێبەری جۆرایەتی[دەستکاری]

ڕێبەری جۆرایەتی زۆربەی شێوازە تایبەتەکان و فێڵ و یاریپێکەرەکان دادەپۆشێت لەپێگەدا، ئەو وێبداڕێژەرانی پابەندن بە بنچینەی سەرەتایی زۆر باشتر گەشە دەکەن، ئەزموونی بەکارھێنەر و چەشتنی پلەیەکی بەرزتر لەوانەی کە کاتیان بەفیڕۆدەدەن بۆ دۆزینەوەی دەربازگەیەک بۆ چەوساندنەوە.

ڕێبەری جۆرایەتی -بنچینەی سەرەتایی[دەستکاری]

  • پەڕەکان بخەرە ڕیزی پێشەوە بۆ بەکارھێنەران نەوەک بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان. فێڵ لە بەکارھێنەرانت مەکە یان پێشکەش کردنی ناوەڕۆکی جیاوازی بزوێنەری گەڕان کەنیشانی بەکارھێنەرانتی دەدەیت، کەزیاتر نیشاندەکرێت بە «عەباکردن.»
  • دوورکەوە لەفێڵەکانی چاککردنی ڕیزبەندی بزوێنەری گەڕان، یاسایەکی باشە بۆ پەنجەخستنە سەری ھەرکاتێ خواستت ھەست بە ئاسودەیی بکەیت ڕوونی بکەرەوە چیت کردووە بۆ وێبگەیەک کە ڕکابەریت دەکات، تاقیکردنەوەیەکی تری بەسوود پرسیار کردنە، "ئەمە یارمەتی بەکارھێنەرانمی داوە؟ ئەمە دەکەم ئەگەر بزوێنەری گەڕان نەبوو؟".
  • بەشداری مەکە لەبەستەرە نەخشە بۆ کێشراوەکان، ئەوانەی کە دیزاین کراون بۆ زۆر کردنی ڕیزبەندی پێگەکەت یان پلەپەڕە. بەتایبەتی، ئەم بەستەرانە بەدووربگرە کە بێزارکەری وێبن یان «دراوسێ خراپەکان» لەسەر وێب، لەوانەیە ڕیزبەندی خۆت کاری لێبکرێ بەھۆی ئەم بەستەرانە.
  • نەرمەکاڵای ڕێگەپێنەدراو بەکارمەھێنە بۆ ناردنی پەڕەکان، پشکنینی ڕیزبەندی، ھتد. نەرمەکاڵای وەکو ئەمانە بژمێری سامان لەکاردەکات و لەگەڵ زۆربەی یاسای بزوێنەری گەڕانەکان ناگونجێت.

ڕێبەری جۆرایەتی -ڕێبەری دیاریکراو[دەستکاری]

  • بەستەر و دەقی شاراوە دووربخەرەوە.
  • عەباکردن و گەڕانەوەی نادیار بەکارمەھێنە.
  • پرسگەی خۆکار مەنێرە بۆ گووگڵ و بزوێنەرەکانی تری گەڕان.
  • پەڕەکان بارمەکە بەو وشانەی پەیوەندیان نییە بەبابەتەکەوە.
  • پەڕەی دووچەندانە و، ژێردۆمەین، دۆمەین دروست مەکە لەگەڵ ناوەڕۆکی لەبەرگیراوە.
  • پەڕە دروست مەکە بەشێوازی کیناوی، وەکو نۆکەر یان دابەزاندنی ڤایرۆس، ترۆجان یان خراپکاڵاکانی تر.
  • دووربە لە دەروازەی پەڕە کەتەنھا بۆ بزوێنەری گەڕان دروستکراوە یان بۆ "شەکرۆکە بڕ"، ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ نەرمەکاڵا لەگەڵ کەمێک یان ھیچ ناوەڕۆکێکی بنەڕیتی.
  • ئەگەر پێگەکەت بەشداری دەکات لە نەرمەکاڵای گەڕێندراوە، دڵنیابە کە پێگەکەت نرخ زیاد دەکات، پێدانی ناوەڕۆکی نایاب لەجۆر و پەیوەندییەکی گرنگی بەبابەتەکەوە ھەیە کەوا لە بەکارھێنەران دەکات سەرەتا سەردانی پێگەی تۆ بکەن.

بۆ وێبداڕێژەری پەرەسەندوو[دەستکاری]

بۆچی خشتە بۆ گەڵاڵەبەندی گێلانەیە؟[دەستکاری]

خشتە لە ئێچ تی ئێم ئێڵ بوونی ھەیە لەبەر یەک ھۆکار: بۆ نیشاندانی داتای خشتەبۆکراو، بەڵام ئەوکات border(لێوار) = ٠ توانا بدە بە دیزاینەران بۆ بوونی تۆڕێک لەژوور بۆ دانانی وێنە و دەق، ھێشتا دەسەڵاتدار واتە دیزاینکردنی وێبگەیەکی دەوڵەمەند بینراو، ئێستا بەکارھێنانی خشتە بەڕاستی دەچێت لەگەڵ دروستکردنی باشترێک، توانای زیاتر، جیڕ و وێبێکی کرداری. ئێستا بزانە لەکوێ کێشەکە ھەڵدەقوڵێ، چارەسەرەکان فێربە بۆ دروستکردنی گواستراوەی یان بەتەواوی خشتە-بێ گەڵاڵەبەندی.

کێشەکە لەگەڵ بەکارھێنانی خشتەکان[دەستکاری]

  • داتای نمایشەکەت تێکەڵ دەکات لەگەڵ ناوەڕۆک.
  • قەبارەی پەڕگەکانی پەڕەکەت بەبێ پێویست گەورە دەکات، لەکاتێکدا بەکارھێنەر دەبێت ھەر یەکێک لەم پەڕگانە دابگرێت کاتێک سەردانی دەکات.
  • باندبەرینی خۆڕا نابێت.
  • ئەمە وادەکات دووبارە دیزاین کردنەوەی پێگەکان و ناوەڕۆکە دەرەکییەکان، کاری سەخت و گرانبەھایان پێویست بێت.
  • وادەکات پەڕە خشتە-بنچینەکراوەکان کەمترین توانایان ھەبێت بۆ بەکارھێنەران لە بینین و دەستگەیشتن بە پێگەکە بەبەکارھێنانی ئامێری مۆبایل و PDA.

پوختەکە لەژێر دەستتدایە[دەستکاری]

وێبگەڕە پێشکەوتووەکان زۆر باشترن لە کردنی ستانداردی وێبەکان، و پێویست ناکات ئەو شێوازە کۆنانە بەکاربھێنین ھیچی تر، لەجیاتی بە ھێلانەکردنی خشتەکان لەناو خشتەکان و پڕکردنەوەی خانە بەتاڵەکان بە بەینە GIFەکان، دەتوانین CSS و ھێمادانانێکی زۆر سادەتر بەکاربەرین بۆ گەڵاڵەبەندی کردنی پێگە جوانەکان کە خێراترن لە بارکردن، ئاسانترن بۆ دووبارە دیزاین کردنەوە، زۆر ساناتر بۆ ھەمووان.

چارەسەرەکە: CSS و پێکھاتەی ھێمادانان[دەستکاری]

بە بەکارھێنانی پێکھاتەی ھێمادانان (Structural Markup) لە بەڵگەنامە ئێچ تی ئێم ئێڵ و پەڕەی شێوازە بەدواھاتووەکانمان بۆ گەڵاڵەکردنی پەڕەکانمان، دەتوانین ناوەڕۆکە ڕاستییەکەی پەڕەکەمان بھێڵینەوە بە جیاکردنەوەیان لەو شێوازەی کە تێیدا دەرکەوتوون.

باندبەرینی کراوە نییە[دەستکاری]

بەکارھێنانی ستانداردەکانی وێب *قەبارەی پەڕگەی پەڕەکانت کەمدەکاتەوە، وەکو بەکارھێنەر ھیچی تر پێویست ناکات داتای پێشکەشکاری دابگرێت لەگەڵ ھەر پەڕێک کە سەردانی دەکات، پەڕەکانی شێواز کە دەستدەگرن بەسەر گەڵاڵەبەندییەی، لەلایەن سەیرکەرانی وێبگەڕەوە ئەرشیف کراون.

  • کەمکردنەوەی قەبارەی پەڕگەکان واتا بارکردنی خێراتر و تێچوونی کەمتری خانەخوێ.

یەکجار بنووسە، ھەموو شوێنێک بەکاربەرە، بۆ ھەموو کەس[دەستکاری]

بەکاربردنی ستانداردەکانی وێب پەڕەکانمان زۆر توانراوتر دەکات بۆ بەکارھێنەر لەگەڵ بێتوانایییەکان و بۆ ئەو نیشاندەرانەی کە مۆبایل (تەلەفۆنی گەڕۆک) بەکاردەھێنن و PDAئەیەکان بۆ گەیشتن بە وێبەکە. سەردانکەران خوێنەری پەردە بەکاردەھێنن (تا باشی ئەوانە لەگەڵ ھێڵی ھێواش) پێویست ناکات بچەقن لەناو خانەی زۆر و بێشوماری خشتەکان و بەینەکان بۆ ھێنانی ناوەڕۆکی ڕاستی پەڕەکە، بە مانەیەکی تر جیاکردنەوەی ناوەڕۆک لەو ڕێگایەی کە دەرکەوتووە وا لە ناوەڕۆکەکەت دەکات ببێتە ئامێری-سەربەخۆ.

گۆگڵ کوێرە[دەستکاری]

قسەکردن لەبارەی بەتواناکردن و گەیشتن بە کردارەکان، کەمکردنەوەی ھێماکردن و بەکارھێنانی تاگەکانی سەرپەڕە، بەشێوەیەکی گونجاو یارمەتیت دەدات باشترکردنی پلەبەندی پێگەکەت لە بزوێنەرەکانی گەڕان. کەمکردنەوەی تێکڕای کۆدەکە بۆ ناوەڕۆک، بەکارھێنانی کلیلەووشەکان لە تاگەکانی سەرپەڕە و لەجێدانانی سەڕپەڕەکانی GIF لەگەڵ دەقی ڕاستی یارمەتی پێگەکەت دەدات بە وەرگرتنی پلەیەکی باشتر لە ئەنجامی بزوێنەرەکانی گەڕان.

دەتوانی خشتە بەکاربھێنیت[دەستکاری]

سەرنج بدە ئەم خشتەیە کە چەند بێ سوود و بێ مانایە:

ئەو کۆدە پێکھاتنی ئەم خشتەیە نیشان دەدات:

table { margin: 3px; padding: 2px; border: solid 2px blue }

td { padding: 2px; border-style: solid; border-width: 1px; border-color: gray gray silver silver }

دەتوانرێت ئەو جۆرە خشتەیە بەکارببرێت کە زۆر ساناتر و باشترە:

ئەوەش کۆدی CSSی ئەو خشتەیە بۆ ڕزگاربوونت لە خشتەکەی پێشوو:

table { border-bottom: 1px dotted fuchsia; border-left: 1px dotted fuchsia }

td { padding: 11px 20px 20px 11px; border-top: 1px dotted fuchsia; border-right: 1px dotted fuchsia }

ul { margin-top: 10px; margin-bottom: 10px; margin-left: 0; padding-left: 1em }

li { margin-bottom: 10px }

گەڵاڵەبەندییەکانی CSS: داھاتوو لێرەیە[دەستکاری]

ئەو وێبگەڕانەی کە زۆرترین بەکارھێنەر و بینەریان ھەیە پاڵپشتێکی باشی CSS بەکاردێنن، ھەموویان فێڵی خۆیان ھەیە، بەڵام کە تۆ لەسەر یەکێک کارت کرد، دەتوانی لەدەوریشیدا کار بکەیت.

زمانی CSS ئاسانە بۆ فێربوون تەنانەت بۆ زۆر سەرەتایییەکانیش

if(links[x].length > 0);{
for (y=0; y<links[x].length; y++) {

ھەموو یاسایەکی CSS لێدوانێک و دەستنیشانکەرێکی ھەیە. لێدوان لەسەر سامان و نرخ بنیادنراوە، تایبەتمەندییەکان ئەم دەنگە پێویستە بە ٢ وشە گەیەندرابێت.

body {margin:0; padding:0}

.related {float:right; width: 15em; margin-left:1em; margin-bottom: 1em; color:blue}
#footer {color: gray; font-size: 0.6em; line-height: 1.2em; background-comr: white; margin: 0}

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]