ویکیپیدیا:SWViewer
ئێس دەبلیو ڤیووەر (SWViewer) بەرنامەیەکی وێبی پێشکەوتووە، بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی خراپکاری و پەیامی نەخوازراو و جۆرەکانی تری دەستکاری تێکدەر کە لە سەرانسەری ھەموو پڕۆژە جیاوازەکانی ویکیمیدیادا ئەنجام دراوە لەگەڵ توانای گەڕانەوەیان. بەرنامەکە ڕووکارێکی سادە و ژیرانەی ھەیە، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت چاودێری دوایین گۆڕانکارییەکان بکرێت. لەم کارەدا چەندین تایبەتمەندی دابین دەکات، وەک توانای گەڕانەوەی دەستکارییەکان، تاگکردنی لاپەڕەکان بە سڕینەوەی خێرا و دەستکاریکردنی سەرچاوە لە لاپەڕەکەدا. بۆ بەکارھێنانی بەرنامەکە مافی گەڕاندنەوەت پێویستە.
دامەزراندن
[دەستکاری]بۆ کردنەوەی بەرنامەکە لە وێبگەڕەکەتدا (لە کرۆم، فایەرفۆکس، سەفاری)، کرتە لەم دوگمەیەی خوارەوە بکە:
دامەزراندنی بەرنامەی وێبی پێشکەوتوو
[دەستکاری]ئەگەر گووگڵ کرۆم یان وێبگەڕێکی بنچینەیی کڕۆمیۆم بەکاربھێنیت، دەتوانیت SWViewer وەک WebApp لەسەر کۆمپیوتەر و ھەروەھا مۆبایل دامەزرێنیت، بۆ دامەزراندن دوای ئەم ڕێنماییانە بکەوە:
- بۆ مۆبایل: کرتە لێرە بکە
- بۆ کۆمپیوتەر: کرتە لێرە بکە
سندووقی بەکارھێنەر
[دەستکاری]بەکارھێنەرانی SWViewer دەتوانن لەسەر پەڕەی بەکارھێنەرییان ئەم سندووقە زیاد بکەن.
داڕێژە:
{{بەکارھێنەر SWViewer}}
بینین: