ویکیپیدیا:SWViewer

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێس دەبلیو ڤیووەر (SWViewer) بەرنامەیەکی وێبی پێشکەوتووە، بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی خراپکاری و پەیامی نەخوازراو و جۆرەکانی تری دەستکاری تێکدەر کە لە سەرانسەری ھەموو پڕۆژە جیاوازەکانی ویکیمیدیادا ئەنجام دراوە لەگەڵ توانای گەڕانەوەیان. بەرنامەکە ڕووکارێکی سادە و ژیرانەی ھەیە، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت چاودێری دوایین گۆڕانکارییەکان بکرێت. لەم کارەدا چەندین تایبەتمەندی دابین دەکات، وەک توانای گەڕانەوەی دەستکارییەکان، تاگکردنی لاپەڕەکان بە سڕینەوەی خێرا و دەستکاریکردنی سەرچاوە لە لاپەڕەکەدا. بۆ بەکارھێنانی بەرنامەکە مافی گەڕاندنەوەت پێویستە.

دامەزراندن[دەستکاری]

بۆ کردنەوەی بەرنامەکە لە وێبگەڕەکەتدا (لە کرۆم، فایەرفۆکس، سەفاری)، کرتە لەم دوگمەیەی خوارەوە بکە:

Open in browser

دامەزراندنی بەرنامەی وێبی پێشکەوتوو[دەستکاری]

ئەگەر گووگڵ کرۆم یان وێبگەڕێکی بنچینەیی کڕۆمیۆم بەکاربھێنیت، دەتوانیت SWViewer وەک WebApp لەسەر کۆمپیوتەر و ھەروەھا مۆبایل دامەزرێنیت، بۆ دامەزراندن دوای ئەم ڕێنماییانە بکەوە:

سندووقی بەکارھێنەر[دەستکاری]

بەکارھێنەرانی SWViewer دەتوانن لەسەر پەڕەی بەکارھێنەرییان ئەم سندووقە زیاد بکەن.

داڕێژە:

{{بەکارھێنەر SWViewer}}

بینین:

ئەم بەکارھێنەرە SWViewer بەکاردەھێنێت بۆ گەڕاندنەوەی خراپکاری.