ویکیپیدیا:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/پێڕستی یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفا
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: پێرستی یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: پێڕستی یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفا پێکھاتووە لە سەرجەم یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Confederations Cup) کە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بوو لەلایەن فیفا سەرپەرشتی دەکرا سەرەتا دووساڵ جارێک بەرێوە دەچوو بەڵام لە دوایی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ کرا بە چوار ساڵ جارێک پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان پاڵەوانانی (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کۆپا ئەمریکا، جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جامی کۆنکاکاف و جامی ئۆقیانوسیا) جگە لە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا و میوانداری جامی داھاتوو. ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی جامی شا فەھد دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠١٧ بە جامی کیشوەرەکانی فیفا ناسراوە. لەلایەن ھەشت لە ھەڵبژاردەکانی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی (فیفا) کێبڕکێی لەسەر کرا. یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکان دوا یاریی پاڵەوانێتییەکە بوو بۆ دیاریکردنی پاڵەوان و براوەی نازناوەکە. ئەگەر دوای ٩٠ خولەک لە یاری ئاسایی ئەنجامەکە یەکسان بوو، ماوەی ٣٠ خولەکی، کە پێی دەوترێت کاتی زیادە، زیاد دەکرێت. ئەگەر یارییەکی لەو جۆرە دوای کاتی زیادکراو ھێشتا یەکسان بێت ئەوا بە لێدان لە ھێڵی سزا یەکلایی دەکرێتەوە، کە بە شێوەیەکی باو پێی دەوترێت لێدانەکانی یەکلاکەرەوەکان. لە دە پاڵەوانێتییەکەدا کە بەڕێوەچووە، ٣٣ وڵات لانیکەم جارێک بەشدارییان کردووە. لەو ژمارەیەش سێزدەیان گەیشتنە یاری کۆتایی و شەشیان سەرکەوتنیان بەدەستھێنابوو.
پشتگیری
[دەستکاری]- لەگەڵ Tessla (وتووێژ) ٢١:٣١، ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:٠٠، ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
[دەستکاری]بێلایەن
[دەستکاری]لێدوانەکان
[دەستکاری]- سڵاو، دوو بەستەری سوور (ئەمریکا، ئوسترالیا) لە وتارەکەدا بەوشەی ئینگلیزی بوونیان هەیە، گەر چاک بکرێن، لەگەڵ دەبم، ماندوو نەبیت. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٧، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا ھیڤجا (وتووێژ) ١١:٤١، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.