ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمە ئەرشیڤێکی پرسگایە. تکایە دەستکاریی ئەم پەڕەیە مەکە. بۆ پرسینی پرسیارێکی نوێ، بڕۆ بۆ ئەم پەڕە.


به‌ڕێزان چؤن بتوانم ئه‌و ده‌ستكارایانه‌ی كردوومه‌ بسرمه‌وه‌[دەستکاری]

ده‌ستكاری بابه‌تێكم كردوه‌ ئه‌مه‌ویت ئه‌و ده‌ستكاری كردنه‌م بسرمه‌وه‌ له‌ لیستی ده‌ستكاریكراوه‌كان نه‌مێنێت ، 185.56.194.32 ‏١٧:٣٩، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، کام دەستکارییانەیە و لەبەر چی ھۆیەکیش دەتەوێت بیانسڕیتەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٩، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن وتار بنووسم[دەستکاری]

کات باش

من چۆن دەتوانم وتار بۆ ویکیپیدیا بنووسم؟ مەبەستم چاککردنی وتارەکانی تر نیە، وتاری نوێ چۆن بنووسم؟ SamanKohnepushi (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @SamanKohnepushi: بەخێربێیت! ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. بۆ دروستکردنی وتارێکی نوێ، دەتوانی چاو لەم ڤیدیۆیە بکەیت یان سەردانی ئێرە بکەیت و لە زمانێکی ترەوە وەرگێڕان بۆ کوردی بکەیت، بەڵام تکایە پشت بە توانای خۆشت ببەستە نەک بەتەواوی کەڵک لە وەرگێڕانی ئامێر وەرگریت. دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویست دەکات هەموو سەرەبابەتێک وەربگێڕین؟[دەستکاری]

لەبەشی خوارەوەی وتارەکان چەندین بابەتی تری پەیوەندیدار بە وتارەکە هەن وەکو مێژوو، ئامار...هتد هەندێک وتار زیاتر لە دە بابەتی تری هەیە پێویست دەکات هەموو سەرەبابەتەکان وەربگێڕین یاخو چەند دانەیەک بەسە؟ Kawyar Bahram (لێدوان) ‏١٧:٣٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kawyar Bahram:، بەخێربێیت! ئەگەر بەشداربوویەکی پێشبڕکێکەی مێتاویکیت، ئەوا نەخێر و وەک پێویست، پێویست ناکات ھەموو شتێک بکەنەوە کوردی. گەر کردیشتان، زیانی نییە ئەگەر بە پێداچوونەوەی خۆتانەوە بێت نەک تەنیا وەرگێڕی ئامێری. ئەوەندەی گرنگە ئەوەیە کە چوار مەرجەکەی تێدا بێت تا وتارەکە ھەژمار بکرێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٤٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن وێنە دابنێم[دەستکاری]

چۆن وێنە لەگەڵ وتارەکەم دابنێم؟

ڤیدیۆ فێرکاریکە بە کۆمپیوتەر کراوە، لە مۆبایل هەمان هەڵبژاردەی تیا نیە. Helen S Abdulrahman (لێدوان) ‏٠٧:٤٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Helen S Abdulrahman: ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. دەتوانی ھەر بە مۆبایلەکەت بیکەیتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر. لە خواری خوارەوە بەستەرێک ھەیە و بە ڕەنگی شین نووسراوە «کۆمپیوتەر». پاشان وەک ڤیدیۆکە بکە و کێشەت نابێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٠، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]