ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/شێرلۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

Cscr-featured1-candidate.png وتاری پاڵێوراو: شێرلۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانییە و لە جۆری تاوان و درامایە و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن. ١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا.

ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی زنجیرەکە بۆ مۆفات و گاتیس ھات، ئەوان لە گەشتێک بۆ بوون بۆ شاری کاردیف تا بۆ زنجیرەی «دکتۆر ھوو» بنووسن، بیرۆکەکە برتیبوو لە بەرھەمھێنانی لەبەرگرتنەوەیەک بۆ کارەکانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و تێیدا شێرلۆک ھۆڵمز تەکنەلۆژیاکانی ئێستا بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسییەکان بەکاربھێنێت، وەک بەشداربوو لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، ھەر یەکێک لە مۆفات و گاتیس لە نووسنی یەک ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەشداربوون، ئەمەش لە کاتێکدا ئەڵقەکانی تر لەلایەن ستیفن تۆمبسن دەنووسران. بەھۆی کارەکەی لە شاکارە ھونەرییەکاندا، فیلمەکانی ھارتسوود زنجیرەیەکیان بۆ سوودی بی بی سی بە ھاوبەشی لەگەڵ WGBH بەرھەمھێنا. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیف، و چەند شۆێنکی تر تۆمار کراوە، و ھەروەھا شەقامی گاور لە لەندەن وەک شەقامی ٢٢١ب بەیکەر بەکارھێنراوە، کە ئەو شەقامەیە کە ھۆڵمز و واتسن تێیدا دەژیان.

--👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٠:٣١، ٢ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

Symbol arrow up.svg پشتگیری

Symbol arrow down.svg دژایەتی

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

لێدوانەکان

  •  پرسیار: @ئارام بکر: دەتوانیت یارمەتیم بدەیت؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:١٥، ٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
    • بان چاو، بەڵام ڕەنگە درەنگ درەنگ دەستکاری بکەم. بەشێکی ببە و ئەوەی ئەمێنێتەوە بۆ من. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٣، ٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
  • بەسەرداچوونەوە لەژێر کاردایە...--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٤٥، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
  • @ساکاتا گینتۆکی: من تا ٢م تەواو کردووە و کۆمەڵێک ھەڵەم ھایلایت کردووە، تکایە لەگەڵم بڕۆ و چاکیان بکە تاکوو دوای پاڵاوتن یەکسەری ھەڵی بژێرین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
  • بەسەرداچوونەوەم تەواوکرد، بەڵام ھێشتا بەشێکی ھایلایت و لێدوانەکان لەلایەن پەرەپێدەرەوە بەسەرداچوونەوەی بۆ نەکراوە!-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٤، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

@ئارام بکر: @Épine: بۆ بەسەرداچوونەوەکانتان سوپاس، منیش بەسەر دیاریکراوە زەردەکانی ئێوەدا چوومەوە و پێم وابێ ئێستا ئامادەیە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٠:٠٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

ئەنجام

Yes Check Circle.svg ھەڵبژێردرا