ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٤/ھەفتەی ٢٥
ڕواڵەت

مایکرۆسۆفت گەیمینگ (بە ئینگلیزی: Microsoft Gaming) بەشێکی فرەنەتەوەیی ئەمریکییە بۆ یارییە ڤیدیۆیییەکان و سەرگەرمییە دیجیتاڵییەکان، کە سەر بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە و بنکەکەی لە ڕێدمۆند، واشنتۆنە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا دامەزراوە. پێنج ناونیشانی گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی بریتین لە: ئێکس بۆکس گەیم ستۆدیۆز، بێتێسدا سۆفتوۆرکس (بڵاوکەرەوەی زێنیماکس میدیا)، ئاکتیڤیژن، بڵیزارد ئینتەرتەینمێنت، و کینگ (ئەوانەی پێشوو بڵاوکەرەوەی ئاکتیڤیژن بڵیزاردن). ئەم بەشە کۆنسڵەکانی کایەی ڤیدیۆییی ئێکس بۆکس و خزمەتگوزارییەکانی بەرھەم دەھێنێت، لەگەڵ سەرپەرشتیکردنی بەرھەمھێنان و فرۆشتن، و لەلایەن سەرۆکی جێبەجێکار فیڵ سپێنسەرەوە بەڕێوە دەبرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەرپەرشتی ئێکس بۆکسی کردووە. (تەواوی وتار...)