کەندی کراش ساگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەندی کراش ساگا (بە ئینگلیزی: Candy Crush Saga) کە بە واتای پوچاندنەوەی شیرینی یا زاڵبوون بەسەر شیرینیەکان و بەزاندنیان دێت، یەکێکە لەو یاریە ڤیدیۆییانەی کە دەچنە ڕیزی گەیاندنی سیانی. کە لەلایەن کۆمپانیای (King)ی بەشی تایبەت بە یاریە ڤیدییۆکان لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٢ وەک و یاریەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەرەی پێدراوە، وە لە ١٤ی تشرینی دوھەمی ٢٠١٢ بۆ مۆبایلە ھۆشمەندەکان ئامادە کراوە. ئەم یارییە لە مانگی ئاداری ٢٠١٣ توانی پێشبگرێتەوە بە یاری فارم ڤیللە بە ئینگلیزی(Farm Ville 2) وەک بەناوبانگترین یاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەویش بە ٤٦میلیۆن بەکارھێنەری مانگانە، وەبە پێی ئامارێک ئەوە دەرخراوە کە ئەم یارییە زۆرترین داگرتنی ھەبووە لە ساڵی ٢٠١٣. وە فراوانبونی سەرەکی ناسراوە بە "Dreamworld" کە بۆ یاریەکە زیادکرا لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٣. ئەم یارییە تازەکردنەوەی وەرزی ھەیە بەشێوەیەکی زۆر چالاک کە لەگەڵ ھەر تازەکردنەوەیەکدا ئەڵقە(Episode)ی نوێ و ئاستی نوێی بۆ زیاد دەکرێ. کە لە ئێستادا ھەر ئەڵقە (Episode)ێک لە ١٥ ئاست پێکدێت (بەڵام لە نوسخەی سەرەتایدا لە ١٠ ئاست پێکھاتبوو). ئەو تازەکردنەوە (Update)ی کە تێیدا فراوانبونی "Dreamworld"ی بۆ زیادکرا، لەو کاتەوە ڕێگە بەبەکارھێنەر دەدرێ کە دووبارە یاری بەئاستە کۆنەکان بکات بەڵام بە میکانیکێکی نوێ. وەلەنوێترین تازەگەریدا لە فەیسبووک کراوە لە مانگی ٨ی ٢٠١٤ لەفەیسبووک ئێستا یاریەکە پێکدێ لە ٦٥٠ ئاستی ئاسایی و ٣٨٠ ئاست لەسەر "Dreamworld"

یارییەکە[دەستکاری]

ئەم یارییە جیاوازترە لە یاریەکانی تری ھاوشێوەی وەک (Bejeweled) ھەر ئاستێکی یارییەکە پێکدێ لە تەختێک کە پڕە لە چەندین جۆر شیرینی(Candy) جیاواز، و ھەندی جار (بەرگر) یشی تێدایە. شیرینیەکانیش چەند رەنگێکی جیاوازیان ھەیە کە بریتین لە:١- فاسۆلیای جەلی، ٢- لەبزینەی بێ گۆشەی ڕەنگ پرتەقاڵی، ٣-سەرە مژمژەی شین، ٤- دڵۆپە لیمۆی زەرد، ٥- چوارگۆشەی سەوزی لا چەماوە، ٦- گوڵەشەکری مۆر. جوڵەی سەرەکی لەم یارییە بریتیە لە ئاڵوگۆڕکردنی شوێنی دوو شیرینی ھاوسێ بەشێوەیەکی ستوونی یان ئاسۆیی بەمەبەستی پێکھێنانی دەستەیەک لەسێ یان زیاتر شیرینی لەھەمان ڕەنگ. ھەر ئاستێک ئامانجێکی دیاریکراوی ھەیە کە دەبێ یاریکەر پێی بگات لە ژمارەیەکی دیاریکراو لە جووڵە (ھەندێ جاریش بەپێی کات) ە، ئامانجی یاریەکەش بریتیە لەوەی پێویستە یاریکەر جەلی سەر بۆردەکە بسڕێتەوە و تەختەکەی لێ پاک بکاتەوە، یان گەشتن بە خاڵێکی دیاریکراو یا بردنی خوارەوەی ھەندێکەرستە، لەوانەیە لە ئاستێکدا چەند بلۆکێکی تیا بێت بۆدژوارکردن و زەحمەت کردنی زیاتری یاریەکە، یەکێ لەوان بریتیە لە بۆمبەکان کە ئەویش لە ماوەی چەند جوڵەیەکدا دەتەقێتەوە و دەبێتە ھۆی ئەوەی یاریکەر یاریەکە بدۆڕێنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیی ئینگلیزی: ١٥ی ئابی ٢٠١٤