ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان/٢٠١٩/کاندید/Kushared

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وردەکارییەکانی ھەژماری بەکارھێنەر Kushared (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · لۆگەکان · لۆگە ئامانجەکان · لۆگی بەربەستن · پێڕستکردنی بەکارھێنەر · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی · گووگڵ). ڕێکەوتی خۆپاڵاوتن: ٢ی ئابی ٢٠١٩، سەعات ‏‏١٥:٠٦ (کگھ)


من وەک بەشداربوویەک لەساڵی ٢٠١١ەوە لەویکیپیدیا دەستمپێکردووە، تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار بەشداری و ١٣٠٠ وتارم نووسیووە. لەزۆربەی وتووێژ و کێشەکانی ویکیپیدیا خۆم بەدوورگرتووە لەبەر ئەوەی زانیومە تەنیا کات کووشتنە و بێدەرەنجام دەمێننەوە، خەڵکی و خوێنەرەکانی ویکی کەس لەم وتووێژانە کەڵك وەرناگرێت بەڵکوو تەنیا ناوەڕۆکی وتارەکان دەمێننەوە کە سوود ببەخشن بەکۆمەڵگا، بەڵام درووستکردنی لیژنەیەکی دادوەری سەرەتایەکی باشە بۆ بڕیاردان لە نموونەی ئەو گرژیانەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویانداوە و دەکرێت مەسەلەکان باشتر یەکلایی بکاتەوە ئەگەر لەداهاتوو هاتنە پێشمان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Kushared واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

لێدوانەکان[دەستکاری]

  • لەگەڵ: کاک کوشەیرد ھەرگیز کێشەی لایەنگری نەبووە. چەند بەکارھێنەرێک تەنانەت ڕاستەوخۆ بێزاریان کردووە بەڵام ئەو ھەر لەسەرەخۆ بووە و نەتەقیوەتەوە. ھەموو کاتێک ھەوڵی داوە کێشەکان بە ھێمنی چارەسەر بکات.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٤٦، ٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]