ویکیپیدیا:دیسکۆرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دیسکۆرد نەرمامێرێکی ساماندار و فریمیەمی گفتوگۆکردنە کە بۆ ویندۆز، ماک، لینوکس، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. ڕاژەی دیسکۆرد کەناڵی نووسین و دەنگیش لەخۆدەگرێت کە بۆ مشتومڕی ڕاستەوخۆ بەکاردێن تا شێوەکانی تری میدیا لەنێوان ئەندامانی ئەو ڕاژەیە ھاوبەشی پێ بکەن. دیسکۆرد وەک وپ:ئای ئاڕ سی وایە کە توانای گفتوگۆکردنی ڕاستەوخۆ لەنێوان ویکیپیدیاوانەکان دابین دەکات.

دامەزراندنی ڕاژەی ویکیپیدیای کوردی لە دیسکۆرد دەگەڕێتەوە بۆ زەحمەتیی پەیوەندی لەنێوان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا. واتە لە ھەندێ حاڵەت وا پێویست دەکات کە بە وێنەوە ڕێنمایی بدرێت کە ئەمە لە ویکیپیدیا زەحمەتە بۆیە، سەرەتا وا بە چاک زانرا کە کەڵک لە وپ:ئای ئاڕ سی وەربگیرێت، بەڵام دواتر ڕاژەی دیسکۆرد پێشنیار کرا و پەسەند کرا.

دەتوانیت لەڕێگەی داگرتنی دوگمەی وەرە پاڵ دیسکۆرد دەستت بە ڕاژەکە بگات. لە ئێستادا، ئەمە بەستەرێکی ھەمیشەیییە و ناگۆڕدرێت.

ڕێنمایییەکان[دەستکاری]

لە ڕاژەکە ئاگاداری جوڵەکانت بە تا کشومات نەکرێیت.

لە ئێستادا، ھەمووان دەتوانن بێنە ڕاژەکەوە، بەڵام دەبێت ئاکارت جوان بێت. وا بزانە شەتڕەنج دەکەیت بۆیە ئاگاداری جووڵەکانت بە چونکە ھەر کردەوەیەکی نابەجێ لە ھەر کەسێک ببیندرێت، ئەوا بەبێ پێدانی ھەلی دووەم، دەردەکرێت.

بۆتەکان[دەستکاری]

  • WikiBot — ویکیکۆدی [[بەستەری ویکی]] و {{داڕێژە}} دەکاتە بەستەری ڕاستەوخۆی ویکیپیدیا. تەوژمێک لە دوایین گۆڕانکارییەکان پیشان دەدات.
  • WikiAuthBot — لەڕێگەی OAuth، و بە ناردنی /auth ھەژماری دیسکۆردەکەت لەگەڵ ھەژماری ویکیمیدیاکەت گرێ دەدات و دەتناسێنێت کە ئەمە وا دەکات کەس نەتوانێت خۆی لە جێی تۆ بناسێنێت. دەتوانیت لەڕێگەی ناردنی /whois چەند ئامارێک لەسەر خۆت و ناردنی /whois AnyWikimedianUserName or DiscordUserID چەند ئامارێک لەسەر ئەو بەکارھێنەرە بزانیت.

بەڕێوەبەران[دەستکاری]

لە ئێستادا ئەمانەی خوارەوە بەڕێوەبەرانی ڕاژەکەن:

سندووقەکانی بەکارھێنەر[دەستکاری]

دەتوانی داڕێژەکان بەکاربێنی بۆ نیشاندانی ئەندامێتیت لە سێرڤەر:

نموونە[دەستکاری]

{{بەکارھێنەری دیسکۆرد}} یان {{بەکارھێنەری دیسکۆرد|ناوی بەکارھێنەری دیسکۆرد}} کە دەبێت بە:

#ئەم بەکارھێنەرە دیسکۆردی کۆمەڵگای ویکیمیدیا بەکاردەبات.
#ئەم بەکارھێنەرە دیسکۆردی کۆمەڵگای ویکیمیدیا بەکاردەبات و وەک Sakura emad ئەندامە.