ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١/سەرچاوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرچاوەکان
ناوەڕۆک
کۆتایی
نموونەی سەرچاوە

سەرچاوەی باش:

  • کتێبەکان
  • ڕۆژنامەکان
  • گۆڤارە ناودارەکان
  • بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان
  • بیلبۆرد

سەرچاوە خراپەکان:

  • بلۆگەکان
  • پەڕەکانی فەیسبووک
  • پەڕەکانی مایسپەیس
  • ئای-ئێم-بی-دی
  • یووتێووب
  • تویتەر
  • وێبگەی فەرمیی بابەتەکە
  • «زانیاریی کەسی»
  • ھەر سەرچاوەیەکی تر کە ناتواندرێت بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت.

ڕاستییەکان، بۆچوونەکان، بیردۆزەکان و بیروڕا کەسییەکانیش تەنیا کاتێک دەبێت لە ویکیپیدیا دابندرێن ئەگەر ھاتوو لەلایەن سەرچاوەیەکی جێباوەڕەوە بڵاوکرابوونەوە. دەبێت ئەو سەرچاوانەی بەکاردێن لە دەربڕینی بۆچوونی کەسی لەسەر بابەتی وتارەکان تەواو بێلایەن بن و دەبێت لە ناو خەڵکیدا بە سەرچاوەیەکی ڕاست و دروست ناویان دەرکردبێت. ئاماژە بە سەرچاوە یەکێکە لە بەشە ھەرە گرنگەکانی ویکیپیدیا و سیاسەتێکی فەرمیی ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیایە. ھەر ناوەڕۆکێکی بێسەرچاوە لە ویکیپیدیا ھەبێت، لەوانەیە لابدرێت یاخود ڕووبەڕووبوونەوە لەسەری ڕووبدات. بۆ بابەتە ئەکادیمییەکان، پێویستە ناوەڕۆکەکە لەلایەن کەسێکی تری شارەزای ھەمان بابەت بەسەرداچوونەوەی بۆ کرابێت. دەبێت سەرچاوەکان بە ڕوونی بانگەشەی ناوەڕۆکەکان ویکیپیدیا بسەلمێنن. ئەگەر ھاتوو گومانت لە سەرچاوەیەک ھەبوو، باشترە لە پرسگا پرسیار بکەیت تا یەکێک لە بەشداربووە شارەزاکان وەڵامت بداتەوە.

  • وتارەکانی تری ویکیپیدیا وەک سەرچاوە بەکار مەھێنە (بەڵام دەکرێت ئەو سەرچاوانەی لەو وتارەدا بەکارھاتوون بەکارببەیتەوە)
  • ئەزموون، بۆچوون یان بیروباوەڕی خۆت لە ناو وتارەکاندا بە ھیچ شێوەیەک مەنووسە


سەرچاوە جێباوەڕەکان
  1. بە ڕاستگۆ بەناوبانگن
  2. سەربەخۆن لە بابەتەکان
  3. زانیارییەکانیان دەسەلمێنرێن

ئەگەر وتارەکەت سەرچاوەی جێباوەڕی نەبێت لەوانەیە زوو بسڕدرێتەوە. بەستەرەکان بۆ یووتیووب و میدیا کۆمەڵایەتییەکان بەسوود نین و لادەبرێن.


ئایا وتارەکەت سەرچاوەی باشی ھەیە؟

وتارەکەم سەرچاوەی باشی ھەیە وتارەکەم سەرچاوەی باشی نییە