ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١/بایەخداریی مۆسیقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بایەخداری
سەرچاوەکان
ناوەڕۆک
کۆتایی

تەنیا ھەندێک ژیاننامەی مۆسیقاژەنان بۆ ویکیپیدیا بەسوودن

ملیۆنەھا مۆسیقاژەن لە جیھاندا ھەن، بەڵام تەنیا ڕێژەیەکی کەمیان بۆ ویکیپیدیا بەسوودن. دەبێت ڕێژەیەکی شیاو لە سەرچاوە ھەبێت بۆ سەلماندنی ھەبوونی سەرنج لەسەر ھونەرمەندەکە تاکوو لە ویکیپیدیادا پەڕەی ھەبێت، سەرچاوەکانیش دەبێت سەربەخۆ و بەھێز بن و ھی لایەنێکی سێیەم بن. ئەگەر ئەو مۆسیقاژەن یان ھونەرمەندەی دەتەوێت لەسەری بنووسیت بەر یەکێک لەم خاڵانە دەکەوێت، ڕەنگە شیاو بێت کە وتارێکی تایبەت بە خۆی لە ویکیپیدیا ھەبێت. ئەم پێڕستە ئاستەکانی بایەخداری کە دەکرێت وتارێک ھەیبێت نیشان دەدات.


مۆسیقاژەن یان کۆمەڵە مۆسیقییەکان (گرووپ/باندەکان، گۆرانیبێژان، ڕاپەران، ئۆرکێسترا، تاقمی ھیپھۆپ، دیجەی، و ھتد.) ئەگەر بەر یەکێک لەم پێوەرانە کەوتن بایەخدارە:

  • لەسەر چەند کارێکی ناسراو لە میدیای بەناوبانگ و جێباوەڕ دەرکەوتن (یووتیووب و وێبگە داگرتنەکان ناگرێتەوە)
  • لەسەر چارتێک مۆسیقاکەیان جێگیر بووبێت لە وڵاتێکدا (بۆ نموونە لەسەر بیلبۆرد)
  • یەکێک یان زیاتر لە تۆمارەکانیان بڕوانامەی پلاتین یان زێڕی ھەبێت لە وڵاتێکدا
  • بە لایەنی کەمەوە دوو ئەلبوم یان زیاتریان لەلایەن بڵاوکەرەوەیەکی بەناوبانگ بڵاو کردۆتەوە
  • خەڵاتی مۆسیقیی بەناوبانگی گرامی، جونۆ، چۆیس میوزیک یان ھاوشێوەی ئەوانەیان بردۆتەوە


گۆرانی یان ئەلبوم:

  • خەڵاتێکی گەورەی بردۆتەوە
  • سروودێک یان مۆسیقایەکی نەتەوەیی ناسراوی ناوچەیەکی دامەزراوی فەرمییە
  • ستانداردێکی مۆسیقییە
  • ئەگەر ھیمن، فۆڵک یان مۆسیقای بۆنەیەکی ھاوشێوەیە بە مێژووی تۆمارکراوی ٥٠ ساڵ یان زیاترەوەیە


ڕێکلامکردن: ویکیپیدیا بۆ ڕێکلامکردن نییە؛ نابێت ویکیپیدیا بەکاربێت بۆ

  • بانگەشەکردن بۆ ئەو کارانەی کە ھێشتا بڵاونەکراونەتەوە
  • بانگەشەکردن بۆ گەشتەکانی داھاتووی گرووپێک
  • ڕێکلامکردن بۆ گرووپێکی مۆسیقی یان ھونەرمەندێکی نوێ

بەکارھێنانی ویکیپیدیا بۆ ڕێکلامکردن دژی سیاسەتەکانی وێبگەکەیە. ئەگەر وتارەکەت بە شێوەیەکی بانگەشەیی، پاڵپشتی یان ڕێکلامی دەرکەوێت، بە خێرایی دەسڕدرێتەوە.


ئایا وتارەکەت بەر پێوەرەکانی بایەخداری دەکەوێت؟

وتارەکەم لەبارەی ھونەرمەندێکی بایەخدارەوەیە لەوانەیە وتارەکەم ڕێکلامی دەرکەوێت (یارمەتیم بە!) ڕەنگە وتارەکەم لەبارەی مۆسیقایەک، گۆرانییەک یان ھونەرمەندێکی بایەخدار نەبێت (چی بکەم؟)