ویکیپیدیا:تووڵامراز/ئەرێنییە ھەڵەکان
ئەم پەڕەی پرۆژە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە، و ھێشتا ئامادە نییە بۆ بەکارھێنان. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەم داڕێژە لەلایەن Aram (لێدوان · بەشدارییەکان) دانراوە. ئەگەر ئەم پەڕەی پرۆژەیە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Zemen (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٢ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
ئەرێنییە ھەڵەکان ئەو ھەڵانەن کە تووڵامراز لەکاتی دەستکاریکردنی پەڕەیەک یان وتارێک دەیکات، و دەستکارییەکەی دروستە بەڵام ناشبێت ئەو دەستکارییە بکات.
وەک لە پەڕەی دەستپێکی تووڵامراز چەند جارێک ئاماژەی پێ دراوە، کە ئەمە دەکەوێتە سەر بەکارھێنەر و دەبێت بەکارھێنەرەکە خۆی ئاگای لە چاککردنی ئەرێنییە ھەڵەکان بێت، و ئەو خۆی بەرپرسیار دەبێت گەر بەسەریدا تێپەڕێت نەک تووڵامراز. لە خوارەوە بە چەند بەشێک ئەرێنییە ھەڵەکان ڕوون کراوەتەوە.
پاشگری «-یەتی»
[دەستکاری]پاشگری «-یەتی» گەورەترین کێشەیە؛ لەگەڵ پاشگری «یەت»ی عەرەبی تێکەڵ دەبن و تووڵامراز دانەیەک یێی زیادە زیاد دەکاتە پێش «-یەت» و «-یەتی». بۆ نموونە:
- ئیمپڕاتۆریەتی فڵان ← ئیمپراتۆریەتیی فڵان (ئەرێنیی ھەڵە)
- ئەقڵیەت ← ئەقڵییەت (ئەرێنیی ھەڵە)
- وەسیەت ← وەسییەت (ئەرێنیی ھەڵە)
- ئیمپڕاتۆریەتی فڵان (ئەرێنی)
- ئەقڵیەت (ئەرێنی)
- وەسیەت (ئەرێنی)
بەڵام باشتر وایە وەک چۆن «یەکیەتی» کە پێشتر وا دەنووسرا و ئێستا بووەتە «یەکێتی» ئەوانی تریش بکرێنە «ئیمپڕاتۆرێتی فڵان»، «ئەقڵێت»، «وەسێت» و بەم شێوەیە کێشەکە چارەسەر دەبێت.
ھەمان کێشە بۆ ناوی عەرەبیی ژنان ھەیە وەک:
- فەوزیە ← فەوزییە
- مەرزیە ← مەرزییە
- کافیە ← کافیە
گەر بکرێنە دوو دانە یێی کوردی، ئەرکی بەکارھێنەران، سووکتر دەبێت، بەڵام تا ئێستا بڕیارێک لەسەر ئەم وشە عەرەبیانە نییە.
گۆڕینی «ئە» ← «دە»
[دەستکاری]ئەمە بۆ ئەو وشانەیە کە بە «ئە» دەنووسرێن لەکاتێکدا «دە» دروستە. بۆ نموونە: ئەکەم ← دەکەم، ئەخوات ← دەخوات.
ئەبوو
[دەستکاری]«ئەبوو» کارێکە کە تووڵامراز دەیکاتە «دەبوو» و لێرەدا کێشە نییە، بەڵام ئەگەر «ئەبوو» (کە لە «أبو» لە عەرەبییەوە خزاوەتە نێو کوردی) بە مانای باوک بەکاربێت دەبێتە کێشە.
- نموونە: ئەبوو من نەچووبایەم.
- دەبێتە: دەبوو من نەچووبایەم. (ئەرێنی)
- نموونە: ئەبوو لەھەب
- دەبێتە: دەبوو لەھەب. (ئەرێنیی ھەڵە)
- چارەسەرەکان
-
- واز لەو وشە عەرەبییە بێنین و بەجێگەی ئەو «باوک» بەکاربێنین.
- یان پێکەوە بنووسرێت وەک ئەبوولەھەب.
- یانیش گەر بە جیا دەنووسرێت، کەڵک لە داڕێژە:قت وەرگیرێت. نموونە:
{{قت|ئەبوو لەھەب}}
ئەمر
[دەستکاری]ھەندێک وشەی عەرەبی ھاتوونە نێو زمانی کوردی کە شێواوییەکیان بۆ تووڵامراز دروست کردووە بۆ نموونە وشەی «أمر».
- نموونە: گەر من نەبم، تۆ ئەمری.
- دەبێتە: گەر من نەبم، تۆ دەمری. (ئەرێنی)
- نموونە: فڵان ئەمری گرتنی بۆ دەرچوو.
- دەبێتە: فڵان دەمری گرتنی بۆ دەرچوو. (ئەرێنیی ھەڵە)
- چارەسەر
- واز لەو وشە عەرەبییە بێنین و بەجێگەی ئەو «فرمان» یان «فەرمان» بەکار بێنین.
ئەشکەوت
[دەستکاری]- نموونە: گەر من نەبام، ئەشکەوتی.
- دەبێتە: گەر من نەبام، دەشکەوتی. (ئەرێنی)
- نموونە: ئەشکەوتی شانەدەر لە ھەولێرە.
- دەبێتە: دەشکەوتی شانەدەر لە ھەولێرە. (ئەرێنیی ھەڵە)
- چارەسەر
- نییە.
ئەدا
[دەستکاری]«ئەدا» کارێکە کە دەبێتە «دەدا»، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە لەبەر وشەی أداء لە عەرەبییەوە بە مانای «performance»یش بەکاردێت.
- نموونە: پێم ئەدایت.
- دەبێتە: پێم دەدایت. (ئەرێنی)
- نموونە: زۆر باش ئەدام کرد.
- دەبێتە: زۆر باش دەدام کرد. (ئەرێنیی ھەڵە)
- چارەسەر
- واز لەو وشە عەرەبییە بێنین و بەجێگەی ئەو وشەیەکی کوردی بێنینە کایەوە.
دایک
[دەستکاری]دەتوانی لەکاتی خوانی ئێوارە بە ڕستەیەکی کورت بە دایکت بڵێیت دایکە چێشتەکەم بۆ تێ/دا بکە. بڕوانە خوارەوە:
- نموونە: دایکە دایکە. (ھەڵە)
لە نموونەکەی سەرەوە دوو جار وشەی دایکە دووبارە بووەتەوە کە ئاشکرایە بە وشەی یەکەم بانگی دایکت کردووە و بە وشەی دووەم پێیت وتووە چێشتەکەم بۆ تێ/دا بکە.
- نموونە: دایکە دای کە. (دروست)
- چارەسەر
لە ڕاستیدا تووڵامراز ڕێگری کردووە کە (کاری) «دایکە» بگۆڕێت بۆ «دای کە» چونکە وشەی دایکە (وەک ناو) زۆر بەکاردێت.
دا
[دەستکاری]پاشگری «-دا» و کاری ڕابردووی سادەی «دا» (کە لە چاوگی «دان» وەرگیراوە) یەکێکن لە گەورەترین کێشەکان بۆ تووڵامراز. تووڵامراز ھەر وەک کار مامەڵەی لەگەڵ دەکات و بۆشایییەک لە پێش کارەکە زیاد دەکات، و نازانێت ئاخۆ ئەمە پاشگرە یان کارەکەیە!
- نموونەی پاشگر: پێنووسەکەم پێیدا.
- دەبێتە: پێنووسەکەم پێی دا. (ئەرێنی)
- نموونەی کار: چووینە ناوەوە و پێیدا تێپەڕین.
- دەبێتە: چووینە ناوەوە و پێی دا تێپەڕین. (ئەرێنیی ھەڵە)
- چارەسەر
- نییە.
بەپێی و بە پێی
[دەستکاری]- نموونە: بە پێی نەخشەکە بڕۆ.
- دەبێتە: بەپێی نەخشەکە بڕۆ. (ئەرێنی)
- نموونەی کار: بە پێی خۆت بڕۆ.
- دەبێتە: بەپێی خۆت بڕۆ. (ئەرێنیی ھەڵە)
- چارەسەر
- گەر مەبەست لە پێی مرۆڤ بوو کە کەمتر بەکار براوە، ئەوا دەتوانیت بیخەیتە نێو داڕێژە:قت. نموونە:
{{قت|بە پێی}}