ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٣ی کانوونی دووەم
ڕواڵەت
- ١٠٦ی پێش زایین – مارکۆس تولیۆس سیسرۆی وتاربێژ، نووسەر و سیاسەتمەداری ڕۆمای کۆن لەدایکبوو.
- ١٥٢١ – لیۆنی دەیەھەمی پاپای ڤاتیکان، حەرەمی کڵێسای لە مارتین لوتەر قەدەغە کرد، ئەوەش بەھۆی دامەزراندنی مەزھەبی پرۆتستانتی مەسیحی لەلایەن لۆتەرەوە، کە لەلای ڤاتیکان بە ھەڵگەڕانەوە لە بنەماکانی ئایینی مەسیحی لە قەڵەم دەدرا.
- ١٧٤٩ – ویلایەتی ڤێرمۆنت لە ویلایەتی نیۆیۆرک سەربەخۆ بوو.
- ١٧٧٧ – شۆڕشی گەلی ئەمریکا لە دژی بەریتانییەکان، کە لەلایەن جۆرج واشێنگتنەوە ڕابەرایەتی دەکرا، شکستی بە ھێزەکانی بەریتانیا ھێنا و ئەمریکا بووە خاوەن سەروەریی خۆی، جەنگەکەش بە برنستۆن ناسراوە، کە لە ویلایەتی نیوجێرسی بەڕێوەچوو.
- ١٨٤٨ – جۆزێف جێنکینز رابێرتس وەک یەکەمین سەرۆککۆماری لیبیا دەستی بە کارەکانی کرد.
- ١٨٩٢ – جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکینی نووسەر، شاعیر، فەلسەفەناس و پرۆفیسۆری بەریتانی لەدایکبوو.
- ١٩٢٠ – بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یەکەمین چاپی داستانی مەم و زین بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.
- ١٩٢٥ – بنیتۆ موسیلینی پەرلەمانی وڵاتەکەی (ئیتالیا) ھەڵوەشاندەوە.
- ١٩٥٦ – مێل گیرارد گیبسۆنی ئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسی ئەمریکی لەدایکبوو.
- ١٩٩٠ – ژەنەڕاڵ مانۆئێل تۆریگا لە پادشایی پاناما وەلانرا.
- ٢٠١١ – یووسف شیلواخ، ئەکتەری ئیسرائیلی و نەژاد کورد کۆچی دوایی کرد.
- ٢٠١٦ – سەڵاحەددین بابەکر وازی لە پۆستەکەی ھێنا، بەھۆی خراپبوونی ڕەوشی کارەبای ھەرێمی کوردستان و دابیننەکردنی بڕی سوتەمەنی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.