ویکیپیدیای پورتوگالی
ڕواڵەت
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | پورتوگالی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | pt.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
خستنەکار | ١١ی ئایاری ٢٠٠١ |
ویکیپیدیای پورتوگالی (بە پورتوگالی: Wikipédia em português) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی پورتوگالی دەنووسرێت، ویکیپیدیای پورتوگالی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
ویکیپیدیای پورتوگالی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا[١] و لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١١، بە زیاتر لە ٦٨٤،٠٠٠ وتار بوو بە دەھەمین ویکیپیدیا. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٧٠٩،٠٠٠ وتار لە ڕیزی دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت.
ویکیپیدیای پورتوگالی ھەتا ئێستا ٣٬١٦٧٬٧٣٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥٠ بەڕێوەبەر و ١٬١٤٠٬٩٨٠ وتاری ھەن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «[Wikipedia-l] new language wikis» (بە ئینگلیزی). لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای پورتوگالی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای پورتوگالی تێدایە. |