ویکیپرۆژە:مۆسیقا/دەربارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپرۆژەی مۆسیقا پرۆژەیەکی ویکیپیدیایە کە بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەکارھێنەرانەی لەسەر بوارە مۆسیقییەکان کاردەکەن لە ویکیپیدیا دامەزراوە. لەم پرۆژەیەدا، بەکارھێنەران دەتوانن چاودێری پێشکەوتنی وتارە مۆسیقییەکان بکەن و وتووێژ دەربارەی چاکسازیکردن لە وتارە مۆسیقییەکان بکەن. تاوەکوو ئێستا، ١٬٣٠٤ وتاری پەیوەندیدار بە مۆسیقا لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەن. ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە پێکھاتوون لە: ڕێکخستن و پۆلێنکردنی وتارە مۆسیقییەکان، پەرەپێدان بە وتارە مۆسیقییەکان لە ڕێگەی درێژکردنەوە و دانانی پەڕگەی پەیوەندیدار و زیادکردنی سەرچاوە و ھتد...، بەرزکردنەوەی ئاستی وتارە مۆسیقییەکان و پەیوەندیدارەکان پێوەی تا ببن بە وتاری ھەڵبژێردراو و وتاری باش، لەگەڵ یارمەتیدانی بەکارھێنەران لە دۆزینەوە و پەرەپێدان بەو جۆرە وتارانە.