بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وینگ چوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ئیپ مان و برووس لی لەساتی ڕاھێنان

وینگ چوون (بە چینی: 詠春)یەکێک لە شێوازەکانی ھونەری جەنگیی چینی بریتییە لە " کۆنگ فو " یان وشو. ئەم ستایلە فەلسەفەیەکی تایبەتی ھەیە و تەمەنی نزیکەی ٤٥٠ ساڵە، و زیاتر جەخت لەسەر شەڕکردن دەکات بە یارمەتی دەروون و سۆز و ڕۆح و جەستە.

لە بنەڕەتدا بە سیۆلیم تاو یان سیۆنیم تاو ناسراوە (واتە شێوازی بیرۆکە بچووکەکە)، ئەم شێوازە شەڕکردنە لە بنەڕەتدا لەلایەن مامۆستا باڵاکانی پەرستگای شاوڵین ھەم دیزاین و ھەم پەرەیان پێدراوە، بە پێچەوانەی شێوازەکانی تری شاوڵین، لەسەر بنەمای ئەناتۆمی و بیرکاری جەستە دامەزراوە یاسا و شێوە ئەندازەیییەکان بۆ ھێرشی سادە و خێرا و پراکتیکی و بەرگریکردن بوو بە گۆشەی تایبەت، بەتایبەتی گۆشەی ٤٥ پلە و ھەروەھا لەسەر بنەمای ھێڵی ڕاست و ڕێژەی زێڕین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]