پەرستگای شاوڵین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەرستاگاکە لە ساڵی ٢٠٠٦

پەرستگای شاوڵین (بە چینی: 少林寺) پەرستگایەکی بوودایییە و دەکەوێتە پارێزگای ھێنان لە کۆماری گەلی چین. بە بڕوای مێژوونووسان ئەم پەرستگایە سەرچاوەی ھونەری جەنگی چینی (کونگ فو)یە. لە ئێستادا جگە لە ئەنجامدانی فەرمانە ئایینییەکانی بوودایی، لەم پەرستگایەدا فێرکاری ھونەری جەنگی دەکەن. ھونەرە جەنگییەکانی وەک: وینگ چون، تای چی چوان، چی کونگ، ھتد ھەمیشە لە پەرستگای شاولین دەخوێندرێن. ھەروەھا ئەم پەرستگایە بە میراتی جیھانی یونسکۆ دادەنرێت.

مێژوو[دەستکاری]

بە درێژایی مێژوو ئەم پەرستگایە چەندین جار وێران کراوە و نۆژەن کراوەتەوە.

یەکێک لە وێرانکارییەکان لە ساڵی ١٦٤٧ لەلایەن شانشینی چینگەوە ڕوویدا، کە پەرستگاکەیان وێران کرد بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی دژە حکوومەت. ئەم وێرانکارییە زۆر یارمەتیدەر بوو بۆ بڵاوکردنەوەی ھونەری جەنگی دەروێشەکانی پەرستگاکە. یەکێک لەو ڕاھیبانەی کە لە پەرستگاکە ڕزگاری بوو خاتوو ئینگ موی بوو کە دواتر شێوازی کۆنگ فۆی پەرەپێدا و فێری کچێک کرد بە ناوی یم وینگچۆن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]