ویلیام شارپ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

ویلیام شارپ لە ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٤ لە بۆستن لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٠ لەبواری زانستی ئابووریدا خەڵاتی نۆبێلی بەدەستھێناوە. بەھوی ڕوداوە جیھانیەکانی ساڵی ١٩٤٠وە ڕۆشتووە بۆ تێکساس، لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی جیهانیی دووەمەوە ڕۆشتووە بۆ باکوری کالیفۆرنیا و دواتر ڕۆشتووە بۆ باشووری کالیفۆرنیا و پەیوەندی کردووە بە زانکۆی کالیفۆرنیاوە لە لۆس ئەنجلۆس و بەڕیوەبردنی کارەکانی خوێندووە، ساڵی ١٩٥٥ بڕوانامەی لیسانسی لە وێژەدا وەرگرتووە، ساڵی ١٩٥٦ بڕوانامەی ماستەری لە وێژەدا بەدەستھێناوە. ویلیام شارب ئەو کاتەی دەستی کردووە بەخوێندنی دکتۆراە لەبواری ئابووریدا، ساڵی ١٩٥٦ وەکو شارەزایەکی ئابووری لە دامەزراوەی ڕاند کاری کردووە، ساڵی ١٩٦١ ڕۆشتووە بۆ سیاتڵ و لە زانکۆی واشنتن لەبەشی بازرگانی خوێندوێتی، ساڵی ١٩٦٨ بەمەبەستی بەشداری کردن لە دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ زانستی کۆمەڵگا ڕۆشتووە بۆ زانکۆی کالیفۆرنیا، ساڵی ١٩٧٠ زانکۆی ستانفۆرد ناردوێتی بەشوێنیا تاکو لەبەشی بازرگانی دەست بەکاربێت، ساڵی ١٩٧٤ دەستی کردووە بە توێژینەوەی سیاسەتی وەبەرھێنان و لەساڵی ١٩٧٨ کتێبێکی لەسەر وەبەرھێنان بڵاوکردۆتەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێناوە. ویلیام شارب لە ساڵی ١٩٧٦ بۆ ساڵی ١٩٧٧ وەکو ئەندامی تیمی توێژینەوەی وەبەرھێنان لە نووسینگەی نیشتیمانی بۆ تویچژینەوەی ئابووری کاری کردووە، ساڵی ١٩٨٠ بۆتە سەرۆکی دارایی یەکگرتووی ئەمریکا، ساڵی ١٩٨٣ لە گەڵ پەیمانگای نێودەوڵەتی بەشداری لە بەرنامەی ستانفۆرد کردووە بۆ بەڕێوبەرایەتیکردنی وەبەرھێنانەکان لە ژنێف و لەندەن و ساڵی ١٩٨٦ وەکو بەڕێوەبەری ئەو بەرنامەیە کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٩٠ لەبواری زانستی ئابووریدا خەڵاتی نۆبڵی بەدەستھێناوە.