وۆردپرێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی وۆردپرێس
پەڕەی سەرەتا لە بەڕێوبەرایەتی وۆردپرێس

وۆردپرێس (wordpress) یەکێک لە بەناوبانگترین نەرمەکاڵاکانی دروستکردنی بڵاگ و ماڵپەڕە کە بە زمانی پی ئێچ پی داڕێژراوە. یەکەمین وەشانی وۆردپرێس لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە و دواترین وەشانیش تا ئێستا وەشانی ٢.٨.٤ ـە کە لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشێندرا. وۆردپرێس لەژێر مافی GNU/GPL٢ ـدا وەشێندراوە.

وۆردپرێس بە کوردی[دەستکاری]

وۆردپرێس کراوەتە کوردی لە لایەن چاوگ ـەوە ھەر لەوێش پاڵپشتی وۆردپرێس دەکرێت بە زمانی کوردی (سۆرانی).

تایبەتمەندی[دەستکاری]

وۆردپرێس سیستەمێکی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک (CMS) بۆ ماڵپەڕەکان و بلۆگەکانە، وۆردپرێس بۆ ساز کردنی بابەتی فێرکاری، کۆمپانیای و… و هەروەها ساز کردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە یارمەتی پلاگینی بەهێزی بادی پرێس و هەر وەها سازکردنی مەکۆ بە بی بی پرێس بەکاردەهێنرێت. وۆردپرێس بە زمانی PHP سازکراوە و لە لایەن MySql پشتیوانی لێ دەکرێت. وۆرپرێس سیستەمێکی بەلاش و هەروەها سەرچاوەکراوە. وۆردپرێس ئیدامەی پڕۆژەی ناسەرکەوتوانەی b2 بوو. نێوی وۆردپرێس کریستیان ئێس لێک هەڤاڵێکی بەڕێوەبەری وۆردپرێس (مەت مولنوگ) پێشنیاری کرد و لەو ڕۆژەوە وۆردپرێس بە خێرای دەستی بە بەهێز بوون کرد و تا ئێستا یەکەێک لە بەناوبانگترین و باشترین سیستەمی بەڕێوەبری ناوەڕۆکە. لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای CNET مولنوگ بۆ ئەوەی کە لە سەر وۆردپرێس ئیش بکات و بۆ سازکردنی وێبلاگێکی نوێ یارمەتیان بدات دادەمەزرێنن. لە دێسمەبەری ٢٠٠٤ مولنوگ بی بی پرێسی لە کاتی پشوودان لە چەن رۆژدا دەنوسێت. لە فێوریە ٢٠٠٥، وەشانی ١،٥ وۆردپرێس بە ناوی Strayhorn درووست کرا. ئەم وەشانە زیاتر لە ٩٠٠ هەزار جار دابەزێندرا. مولنوگ لە ئۆکتۆبری ٢٠٠٥ لە تیمی CNET جیا بوو و پاشان چەن ڕۆژ سیستەمی Akismetی ناساند. ئەم سیستەمە بۆ بەرگری کردن لە سپام درووست کرا. لەنۆڤەمبەری ٢٠٠٥ بەشداری کردن لە پڕۆژەکانی وۆردپرێس لە حاڵەتی بانگهێشت کردن هاتەدەرەوە و بۆ هەموو خەڵک ئازاد کرا. لە دێسەمبەری ٢٠٠٥، مولنوگ Automatticی ناساند. ئەمە سرویسێک بوو کە خزموتگوزاری پشتیوانی لە وێبلۆگی دەکرد و نەرمەکاڵای دژی سپامی درووست ئەکرد. ئێستا بە وتەی ئاماری Comscore ماڵپەڕی Automattic مانگانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر و لەبەین ٢٥ ماڵپەڕێ گەورەی جیهانە. لە مارسی ٢٠٠٧، گۆڤاری بەناوبانگی PC World. مولنوگ بە ٥٠ کەسی گرینگ لەدنیا ئینتێرنت دەناسێنێت، کە مولنوگ لە دەرەجەی شانزەهەم دایە. وۆردپرێسی کوردی لە لایەن تیمی چاوگەوە کراوە بە کوردی و پاڵپشتی لێ دەکرێت.

سادە بوون[دەستکاری]

وۆردپرێس یەکێک لە باشترین سیستەمەکانی بەرێوەبەری ناوەڕۆک بۆ ئەو کەسانەیە وا کەمترین زانیاریان لەسەر ئینتێرنێت و هتد هەیە، هەر بۆیە هەر کەسێک دەتوانێت بە خێرایی لەگەڵ وۆردپرێس کار بکات و فێری ببێت.

بگۆڕ بوون[دەستکاری]

بە وۆردپرێس دەتوانن هەر جۆرە لە ماڵپەڕ کە حەزتان لێیەتی درووست بکەن، بڵۆگێکی سادە، ماڵپەڕێکی پڕۆفێشێناڵ، ئەپڵیکەیشنی مۆبایڵ و هتد. ڕووکارەکانی وۆردپرێس یارمەتیان ئەدات کە نەخشی ماڵپەڕەکەتان جوان بکەن، هەر وەها بە یارمەتی پڵاگین دەتوانن گەشە بدەنە ماڵپەڕەکەتان.

ئامرازەکانی بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

زۆر گرینگە کە ئێوە بتوانن پۆستەکان ئەو جۆرەی وا حەز ئەکەن بەڕێوەبەرایەتی یان بڵاو بکرێتەوە، لە وۆردپرێس دا ئێوە ئەتوانن پۆستەکانتان بەشێوازی پێشنووس، بابەتی کاتی، بابەتی لکێندراو بە پەڕەی سەرەکی و بابەتی کاتی پاشەکەوت بکەن، هەر وەها ئیوە دەتوانن بابەتەکانتان بە شێوازگەلی جۆراوجۆر بڵاو بکەنەوە، وۆردپرێس بە شێوازی سەرەکی چەندین جۆر بابەتی هەیە، بابەتی جۆری دەنگ، ڤیدیۆ، گالێری، دەق و هتد.

بەڕێوەبەری بەکارهێنەر[دەستکاری]

تایبەتمەندیێکی زۆر گرینگ بۆ بەڕێوەبەران کە بتوانن دەستڕەسی بەکارهێنەرەکان مەحدود بە چەن ئایتم بکەن، لە وۆردپرێس دا چەندین جۆر بەکارهێنەر هەیە کە هەرکامێکیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، Admin کە بەکارهێنەری سەرەکیەو توانایی ئەنجامی هەموو کارێکی هەیە، Editor کەسێک کە پێداچوونەوە لەسەر بابەتەکان دەکات، author , contributor کەسێک کە کاری نووسینی بابەتە و subscriber کەسێک کە کارێکی گرینگ لە ماڵپەڕ دا ناکات بەس بەشدارێکە کە دەتوانێت پڕۆفایلێکی تایبەت بەخۆی هەبیت.

بەڕێوەبەری مێدیا[دەستکاری]

قسەیێک ئەڵێت کە وێنەیێک دەتوانێت وتەبێژی هەزاران وشە بێت، هەر بۆیە دەبێت لە ماڵپەڕێک دا لە وێنە کەڵک وەربگرین، لە پەنێلی وۆردپرێس دەتوانن بە سادەیی وێنە ئاپلۆد بکەن و لە ناو بابەتەکانتان دا بڵاوی بکەنەوە، جیا لە وێنە ئەتوانن لە چەندین جۆر مێدیای دیکە کەڵک وەرگرن وەکوو ڤیدیۆ، دەنگ، PDF و هتد.

'ستانداردی تەواو'[دەستکاری]

وۆردپرێس سیستەمێکی بەرێوەبەری ناوەڕۆکە کە بەپێی ستانداردەکانی W3C درووست کراوە و لەگەڵ زیاتری وێبگەڕەکانی ئەمڕۆ دا ئەخوێنێتەوە و بێ کێشە کار ئەکات، وۆردپرێس بە یارمەتی بەڕۆژبوونەوەکانی ئەتوانێت ماڵپەڕەکەتان بۆ ستانداردەکانی داهاتووش ئامادە بکات.

درووست کراو لە لێدوانەکان[دەستکاری]

وۆردپرێس وەکوو خانووی ئێوە وایە، هەر کەسێکیش ئەتوانێت سەردانی خانووەکەتان بکات و لێدوانێک لەسەری بنووسێت (هەڵبەت ئەگەر حەز بکەن) هر بۆیە بەم تایبەتمەندیە ئێوە ئەتوانن ماڵپەڕەکەتان بکەن بە مەکۆیێک کە هەر کەسێک دەتوانێت لێدوانی خۆی دەربڕێت. فۆڕمی کۆمێنت لە وۆردپرێس هەندێک تایبەتمەندی زیرەکانە بە بەکارهێنەر ئەدات کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.

پاشینەسازی متۆڕەکانی گەڕان[دەستکاری]

وۆردپرێس بەشێوازیێکی بنەڕەتی بۆ متۆڕەکانی گەڕان پاشینەسازی بوە، یانی ئەتوانێت ماڵپەڕەکەی ئێوە بە متۆڕەکانی گەڕان وەکوو Google ، Bing و هتد ئاشەنا بکات، هەر وەها هەژمارێکی زۆر پێوەکراوە بۆ باشکردنی SEO درووست کراوە کە دەتوانن لەوانە کەڵک وەربگرن.

چەند زمانە[دەستکاری]

وۆردپرێس سیستەمێکی سەرچاوەکراوەیە و دەتوانرێت لەلایەن خەڵکەوە گەشەی پێ بردرێت هەر بۆیە تاکوو ئێستە وۆردپرێس بە 70 زمانی جۆراوجۆر وەرگێڕاوەتۆ. (لە تیمی چاوگ و هەر وەها کاک سیامەند نەریمان بۆ وەرگێڕانی وۆردپرێس بە کوردی زۆر سپاس دەکەم.) ماڵپەڕی Wordpress.org سیستەمێکی بۆ وەرگێڕان دابین کردە کە دەتوانن بە ئاسانی کەڵکی لێ وەربگرن.

ئاسانی لە دامەزراندن و بەڕۆژکردنەوە[دەستکاری]

ئەمە تایبەتمەندیێکی گرینگە کە بوەتە هۆی بەناوبانگ بوونی وۆردپرێس، ئەگەر ئێوە لە هۆستێکی ستاندارد کەڵک وەربگرن بە چەن کرتە دەتوانن وۆردپرێس بەشێوازی خۆکارانە دامەزرینن، هەر وەها ئەگەر دەستڕەسیێکی سادەتان بە FTP و بنکەی دراوە ببێ دەتوانن بە ئاسانی وۆردپرێس دامەزرێنن.

هەناردەکردن[دەستکاری]

زۆرجار کە سیستەمێکی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک بەکار دەهێنن ڕەنگە لە کار کردن پیێ پەشیمان بوێتن هەر بۆیە دەتانەوێت بێ ئەوەی کە بابەتەکانتان لەبەین بچێت لەسیستەمێکەوە بۆ سیستەمێکی دیکە بچن، وۆردپرێس ئەم تایبەتمەندیەتان بۆ ساز دەکات و دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. هەر وەها ئەگەر بتانەوێت کە هۆستەکەتان بگۆڕن دەتوانن لەم حاڵەتە کەڵک وەربگرن.

دراوەی خۆت[دەستکاری]

پارێزگاری کردن لە دراوەکان بابەتێکی زۆر گرینگە، هەر بۆیە وۆردپرێس سیستەمێکتان بۆ درووست ئەکات کە دراوەکانتان پارێزراو بێت و هەر وەها هەر کەسێک ناتوانێت بەڕێوەبەری دراوەکان لەدەست بگرێت.

ئازادی[دەستکاری]

وۆردپرێس سیستەمێکی تەواو سەرچاوەکراو و هەر وەها لەژێر لاینسێسی GPL بڵاو کراوەتۆ هەر بۆیە ئەتوانن هەر جۆر حەزتان لێیە لە وۆردپرێس کەڵک وەرگرن.

سیستەمی ڕووکاری ئاسان[دەستکاری]

قەزیە ئەوەیە کە ئێمە ئەتوانین تەنیا بە چەن کرتە، نەخشی گشتی ماڵپەڕێک بگۆڕین، هەر بۆیە وۆردپرێس سیستەمێکی سادەیە بۆ ئەم کارە، ئەتوانن لەبەین هەزاران ڕووکاری بەلاش و پارەی هەڵبژاردن بکەن و کەڵکیان لێ وەربگرن.

مەکۆی پاڵپشتی[دەستکاری]

زۆر جار پێش دێت کە لەگەڵ سیستەمێک کێشەتان ئەبێت، مەکۆکانی پاڵپشتی وۆردپرێس ئەتوانن خێراترین ڕێگا بن بۆ پەیدا کردنی ڕێگاحەلی کێشەکان. لە ڕێگای ئەم مەکۆگەلە دەتوانن فێری وۆردپرێس، تابێع، ڕووکار و هتد ببن.

بەشداری کردن[دەستکاری]

بۆ گەشەدان بە وۆردپرێس هەر کات حەزت کرد ئەتوانن بەشداری بکەن، پڵاگێکی نوێ ساز بکەن، ڕووکارێکی جوان درووست بکەن، یارمەتی بۆ وەرگێڕانەکان بدەن و هەزار و یەک کاری دیکە!

Extend with Plugins یان بەهێز کردن لە ڕێگای پڵاگین: بە یارمەتی وەرگرتن لە پڵاگەکانی وۆردپرێس، ئەتوانن ماڵپەڕەکەتان بەهێز بکەن و گەشەی پێ بدەن، پڵاگینەکانی وۆردپرێس دەتوان لە ڕیپاسیتۆری خودی وۆردپرێس دابگرن و کاری پێ بکەن.


خەڵاتەکانی وۆردپرێس[دەستکاری]

  • ٢٠٠٧ خەڵاتی گورزەی CMS لە سەرچاوەکراوەدا
  • ٢٠٠٩ خەڵاتی باشترین CMS لە سەرچاوەکراوەدا

کارکردن لەگەڵ ئایفۆن و ئایپاد[دەستکاری]

لە تەموزی ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ دەستپێکردنی App Store لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵ ەوە . Wordpress app بڵاو کرایەوە کە کار لەگەڵ ئایفۆن و ئایپاد دەکات , کە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی لە تایبەتمەندیەکانی پانێڵێ بەڕێوەبەرێتی وۆردپرێس دەچوو ، وە ئەم جۆرە لەگەڵ Wordpress.com و هەندێ بڵاگی Wordpress.com کار دەکات.


زانیاری زۆرتر[دەستکاری]

١. مەکۆی وۆردپرێس بە کوردی
٢. مەکۆی وۆردپرێس بە کوردی - مەکۆکانی وێبچن
٣. ماڵپەڕی فەرمی وۆردپرێس بە کوردی