وتووێژ:یەزدانێت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەلۆ یەزدانێت دروستە؟--Aza (لێدوان) ‏١٣:١٠، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵەی تەواوە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١١، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak دەکرێ ئەم وتووێژە دووبارە بکەینەوە؟ یەزدانێت ڕاستە یان یەزدانیەت؟ یان چی؟ ◂  ئێپین  ‏٠٠:٤٤، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من یەزدانی م پێ دروستە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگە ئەمە ڕێبازە وەک چۆن وتمان سۆفییایەتی ئەمەیش دەبێتە یەزدانیەتی یان یەزدانێتی. یەزدانیەت عەرەبییە چون پاشگری -یة عەرەبییە. بە کوردی دەڵێن -یەتی وەک إنسانية کە بە کوردی دەبێتە مرۆڤایەتی نەک مرۆڤیەت.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ێت و یەت[دەستکاری]

ئەم «ێت» «یەت»ەش کێشەی زۆری لە پەرەپێدانی تووڵامراز بۆ من دروست کردووە! ئێستاش نازانم کامە لەمانەی خوارەوە دروستەکەیە!

  • چۆنیەتی یان چۆنییەتی یانیش چۆنێتی؟
  • بەرپرسیاریەتی یان بەرپرسیارییەتی یانیش بەرپرسیارێتی؟
  • ئیمپڕاتۆریەتیی فڵان یان ئیمپڕاتۆرییەتیی فڵان یانیش ئیمپڕاتۆرێتیی فڵان؟

ئەمانە یەکلایی بکرێنەوە، منیش ھەناسەیەک دەدەم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مامە ئارام بە ڕای من ئاوایە؛
  • چۆنیەتی
  • بەرپرسیاریەتی
  • ئیمپڕاتۆریەتیی فڵان

ئەمانەی پاشگری یەتی وەرگرتووە با برادەرانیش ڕای خۆیان دەربڕن. سپاس --ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٣:٤٤، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@-Haryad: سپاس بۆ وەڵامەکەت، بەڵام ئێمە ھەردوو پاشگری «یەتی» و «ێتی»مان ھەن. من مەبەستم ئەوە بوو کە کامە دروستترین شێوازی ڕێنووسەکەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٩، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەوەی کە نووسیوومە لە سەرەوە، ئەوەم پێ ڕاسترە وەک خۆم. ئیتر با بزانین برادەران ئەڵێن چی؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٨:٢٩، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • چۆنیەتی یا چۆنێتی
  • بەرپرسیاریەتی یا بەرپرسیارێتی
  • ئیمپڕاتۆریەتی یا ئیمپڕاتۆرێتی
دوو پاشگرمان ھەیە -یەتی یا -ئێتی و ھەر دووکیانیش ڕاستن بەڵام چۆنییەتی-مان نییە.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٤، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]