وتووێژ:یاسا (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەگەڵ گواستنەوەم بۆ قانوون. سەرچیا‏١٤:٠٩، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە لەمێژە لێدوانی لەسەرە. ئەم کێشەیە لا باشووردا زۆر ئاساییە. وشەیەک پێیان وایە کوردی نییە لای دەبەن و وشەیەکی بیانی تری لە جیات دادەنێن. بۆ نموونە قازانجی تورکی لا دەبەن و سوودی فارسی لە جیات دادەنێن. شەڕ لا دەبەن و جەنگی فارسی بەکاردەھێنن. لێرەشدا پێیان وا بووە قانوون عەرەبییە و یاسای تورکییان لە جیات داناوە!
قانوونی عەرەبی لە وشەی κανών (kanṓn)‎ی یۆنانی خوازراوەتەوە (یان بە پێچەوانە). ھەر ئەمەیە لە ئینگلیزیدا دەڵێن Canon. ھەر ئینگلیزیش نا لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا بەکارھاتووە (وەک لاتین و زمانە ڕۆمانییەکان). دەی بۆ چی وشەیەکی ئاوا لا بەین و وشەی تورکی لە جیات دانێین لە کاتێکدا ھەموو کوردێک دەزانێ قانوون چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ناڕەزایەتی نییە، ئەوا ئەم وتارە دەگوازمەوە بۆ قانوون. سەرچیا‏١٤:٢٥، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئایا تازە کە شتەکە وای لێھاتووە باشتر نییە قانوون بۆ Canon دابنێین؟!--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٥، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وانییە وشەیەکی وا، تەنیا بۆ (Canon)ی ئینگلیزی تەرخان بکەین کە وشەیەکە زیاتر لە ئایینی مەسیحییەت بەکاردێ و ئەوەندە سەروکارمان لەگەڵی نییە. با ئەمە بکەینە قانوون و گەر لە شوێنێکی دی پێویستمان بوو، یاسا بەرانبەر شتێکی تر دابنرێ؛ وەک (regulation, statute, bylaw). سەرچیا‏١٧:٣٦، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ئەم وتووێژە بە ئەنجامێک بگەیەنین. سەرچیا‏١١:١٨، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ئەنجامی ئێرە چی دەبێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٢، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: وابزانم بەڕێزت لەگەڵ قانوونی، ئێستا بەپێی ئەو وتووێژە دەتوانین بۆ قانوون وەیگوازین. AHR (وتووێژ) ‏١٧:٠٢، ٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]