وتووێژ:ھەزار و یەک شەو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هاوڕێیان ئەمە پێویست دەکات "هەزار شەو و یەک شەو بێت" چوونکە لەبنەڕەتدا "ألف لیلة و لیلة" ـیە نەک "ألف و واحد لیلة" :D. ئیتر سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١١:٢٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من (ھەزار و یەک شەو) زۆر تەواوە و (هەزار شەو و یەک شەو) بێت ھیچ گونجاو یان تەواو نییە، لە زمانەکانی تریش ھەر بەم شێوەیەیە، بەو شێوەیەی تۆ دەبێتە وەرگێڕانی وشە بە وشە و بێواتا دەبێت. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٥:٢٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زمانەکانی تر کامانەن؟ ئینگلیزی و عەرەبیش نووسیویانە هەزار شەو و یەک شەو، فارسی نەبێت کە نووسیویەتی هەزار و یەک شەو. دوای ئەوە برای من ئەمە ناوێکی باوی کۆمەڵێ چیرۆکە، گەر وەک خۆی وەریناگێڕی کەواتە غەدر ئەکەیت بەرامبەری. بەڕای من هەڵە دەکەین گەر وەک خۆی وەری نەگێڕین. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏٠٠:٤٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە ئەم ناوە لە ئێران زۆر باوە و لە خوێندنگەکان سەبارەت بەو دەخوێنن و هەمووان هەر بە هەزار و یەک شەو ناوی لێ دەبەن. مادیوتووێژ (١٤ی خەرمانانی ٢٧١٤) ‏٠٧:٤٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جا بۆ ویکی عەرەبی یان ئینگلیزی؟ خۆ کتێبەکە ئینگلیزی نەبووە و تەنانەت عەرەبیش نەبووە و دوایی وەریانگێڕاوە سەر ئەم زمانە. لە ویکی کوردیی کرمانجیش ھەر نووسراوە ھەزار و یەک شەو.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]