وتووێژ:ھیمن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناکرێ لە ھەموو وتارێ ناوە بیانییەکان دابنێینەوە، بۆ زۆریان ناوی کوردی ھەیە. ئەمە دەبێتە (سروودی ئاینی). | سەرچیا‏١٧:٠٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەی بە ھیمنۆدی و ھیمناڵس دەڵێن چی بە کوردی؟ ئەم چەشنە مۆسیقایە لقی لێدەبێتەوە، بۆیە ھەر ناوە بیانیەکە دابنرێت باشترە تاکو ناوەکان نەشێوێن.—ژیار وتووێژ ‏٠٥:٠١، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوو وشەی ڕەسەنی فارسییان (سروود و ئایین) خواستووەتەوە و ناویان ناوە کوردی! شا ئەو کوردییەی. دەکرێ ئێمە ھەموو ناوەکان بکەینە فارسی قەی ناکا بەڵام ناکرێ بیکەینە ئینگلیزی؟ ئەگەر دەکرێ فارسی بێ یەکێکیش حەز دەکا ئینگلیزی بێ قەی چ دەکا؟--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٣، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک باش نییە ئەوەندە خۆمان بە بێخاوەن دابنێین بۆ ئەو وشانە و ئیتریش، ئەو دوو زمانە (کوردی و فارسی) ڕەگێکی ھاوبەشی قوڵیان ھەیە و زۆر شتیان بە ئاسانی جیاناکرێتەوە. دواتر وشەکان لە ھەر زمانێکەوە ھاتبن ئەوە کێشە نییە، بابەت لەسەرەوەیە ھەموو خەڵکی واتایان دەزانێ و زۆریش بەکاردێن. ئایا ھەر بەڕاستی وشەی سروود یان ئاین بۆ کورد لە ھەمان ئاستی ھیمن یان ھەر وشەیەکی تر دادەنێن کە لە ھیچ شوێنێک بەکارنەھاتوون؟! | سەرچیا‏١٥:٠٨، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویستە زیاتر بەدواداچوون بکەیت لەسەر ناوەکە... وەک پێشتر وتم ھیمن لقی لێدەبێتەوە و ناوی تر ھەیە کە لێکدراوە لەگەڵ ئەم وشەیە، ئێستە بۆ نمونە ھیمنۆدی ھەیە کە پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی ھەردوو وشەی ھیمن و مێلۆدی، ئەی ئەمە دەکەن بە چی؟؟—ژیار وتووێژ ‏١٥:١٤، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ کاک سەرچیا ھیمن ھەر ئەوەندە بۆ ئێمەی کورد بیانییە کە سروود و ئایین بیانین. بەڵێ کوردی و فارسی خزمن وشەی سەربەخۆشیان ھەیە و وشەی ھاوبەشیش. سروود فارسی ڕووتە. بە کوردی دەڵین ستران. کە تۆ دەنگی /ت/ لە ستراندا بقرتێنی بۆت دەردەکەوێ ئەم دوو وشەیە خزمن. کە دەڵێی سروود فارسییەکەی دەڵێی. وشەی دین وشەیەکی کۆنی ئێرانییە. لە ئەوێستا daēna بووە و لە زمانی پاڵەویدا dēn. چووەتەوە ناو زمانی عەربیشەوە. بەڵام ھەندێک نەخوێندەواری ھیچ نەزان پێیان وابووە ئەم وشەیە عەرەبییە و ھاتن ئایینی فارسییان لە جیات دانا! (ئایین ھەر لە فارسیدا ئەم مانایەی ھەیە. لە زمانە کۆنەکاندا مانای ئەمە نەبووە زیاتر مانای بە manner نزیک بووە. لە کوردی خۆشماندا ھەر وایە کە دەڵێن ئاین و ئۆین)
باپیرم نە دەیزانی سروود چییە نە بە دینی دەوت ئایین. سروود بۆ ئەو چەندە بێ مانا بوو ئەوەندەش ھیمن. بۆیە منیش ھەر بە یەک چاو تەماشایان دەکەم. ئەمانە ھەر ئەوەندە کوردین کە ھیمن کوردییە. زمانیان لە وشەی فارسیدا نوقم کردووە، عەرەبی و تورکی و ئینگلیزیش ھیچ. --چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٠، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: دەی ئێستا تۆ چی دەڵێیت!؟ کەواتە بکرێتە چی؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:١١، ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با دەستی لێ نەدرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٩، ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]