وتووێژ:ھاوتایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

هاوڕێیان، من لێرە سەرچاوەم بۆ نووسیوە [١] هاوجێی بەکار هێناوە, بیگۆڕم بە هاوتا؟ یان لێرە ئاماژە بە هاوجێش بکرێت؟ şûşe (لێدوان) ‏٢٠:٣٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

ئەوەی کە دەڵێین بڕگەی هاوتا (واتە سهمی) هاوتا(واتە متقارن)یه لەگەڵ تەوەرەکەی. جورێک نابێ‌؟şûşe (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
ھاوتا تەواوە، ھاوجێ یانی دوو شتەکە لە ھەمان جێگابن، لە بیرکاریش بە نموونە لە یەک جێدا تەنیا یەک خاڵ دێت، دوو خاڵ لە ھەمان جێ ناھێن. بۆ ناوەکان، لە بابەتی قوچەکەکان ڕێک لاسایی عەرەبی کراوەتەوە، من کە بیرکاریم بە کوردی خوێندووە ھیچ لەگەڵ ئەو وشانە نەبووم. کە ناوێکی زانستی ھەر وەردەگێڕن ئەکرێ بەپێی ناوە بنەڕەتییەکەی بەرانبەرێکی کوردی بۆ دابنێن. گەر تەماشاکەین (Ellipse) بووەتە بڕگەی ناتەواو! نازانم ئەوە واتای چی دەدات؟ ھەر تەماشای شێوەکە بکەی دەتوانی بەرانبەری گونجاوتری بۆ پێشنیاربکەی، بۆ نموونە (ھێلکەیی) بۆ ئەوانی تریش بە ھەمان شێوە. گەر بڕیارە بەرانبەرەکان ھەر کوردی بن با وشەی گونجاوی کوردی بێت، نەک وەرگێڕانی وشە بە وشەی زمانەکانی تر. لێرەش پێم باشە وشە ئینگلیزییەکان بەکاربێن، (پارابۆلا)، (ھایپەربۆلا) و (ئێلێپس یان ھێلکەیی). | سەرچیا — ‏١٠:٠٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
ناوێکی زۆر ناشیرینیان لەسەر Parabola داناوە (بە لاسایی عەرەبی). بۆ Symmetry ھاوجێ باش نییە باسی جێ نییە. ھاوتا باشترە بەڵام ئەویش بەرامبەری counterpartە. لەمانە باشتر ھەر ئەو شتەیە لە فەرھەنگی زاراوەدا ھاتووە یانی «ھاویەکی».
دانانی وشە کارێکی زۆر دەقیقە. وا نییە سەیری عەرەبی بکەی و وشەبەوشە بیکەیە کوردی. ئەگەر وشەیەک دادەنرێ دەبێ بیر لە ھەمموو لقوپۆپەکانی وشەکە بکرێتەوە و کێشەکە بۆ ھەموویان یەکلایی بکرێت. بۆ نموونە بۆ Ellipse ئەگەر بڵێین ھیلکەیی یا ھەر شتێکی تر دەبێ ئەم وشەیە بۆ ellipsograph ellipsometry ellipsoid ellipsoidal elliptic ellipticity elliptical elliptically ellipticus elliptocytary elliptocyte elliptocytosis elliptocytoticیش وەڵامدەرەوە بێ. ئەمە ھەر نموونەیەک بوو.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
ئەی پێشنیاری چی دەکەن؟ وشەیەکی کوردیی گونجاو ھەیە؟ | سەرچیا — ‏١٢:٠٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)