وتووێژ:گەی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وێنەکان[دەستکاری]

ئەم جۆرە وێنانە لە ویکی ئینگلیزیش دانەنراون، پێویست ناکا لێرە ھەبن، و سیایەتیش بۆ ئەمە نابێتە پاساو. پێش گەڕاندنەوەی ھەر دەستکارییەکیش باشترە وتووێژ بکرێت. سەرچیا‏١٥:١٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستکارییەک کە سوودی بۆ وتارەکە نەبێت پێویست ناکات وتووێژ بکرێت لەسەر گەڕانەوەی، خۆ گەر ویکییەکانی تریش بکرێن بە پێوەر لای ئەوانیش وایە. دەتواندرێت وێنەیەکی شیاوی ھونەریی (تابلۆ) لەجێی دابندرێت گەر بەڕاستی ھەر ناتەوێت ببینیت، بەڵام لەبیریشت بێت کە ویکی ھیچ وتارێک سانسۆر ناکات و وێنەی ھاوشێوەی ئەوانەی ئەم وتارە ھیچ کێشەیەکیان نییە. سەیری وتاری ھاوڕەگەزخوازی بکە، لە ویکی ئینگلیزی و فارسی و چەند ویکییەکی تریش وێنەی ھاوشێوەی ئەوانی تێدایە، گەر ئارەزوو دەکەن دانەیەک لەوانە ھەڵبژێرە و بیخەرە جێی ئەمانەی ئێستا.—ژیـار وتووێژ ‏١٥:٢٠، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ لێرە سانسۆر ڕەنگە بۆ ئەمە نەبێت، بەڵام دەکرێت خۆمان ھەندێک شت لەبارچاوبگرین، ویکیپیدیای کوردی بۆ گۆمەڵگەی کوردی دەنووسرێت، نەک کۆمەڵگەیەکی تر، ھەموو کۆمەڵگەیەکیش نەریت و بەھای ڕەوشتی ھەیە، شتێکی لەم جۆرەش لەگەڵ بەھا ڕەوشتییەکان یەکناگرێتەوە، دواتر بینینی ئەم جۆرە وێنانە بۆ کەسانی خوار ھەژدە ساڵ ڕێگەنەدراوە، ئەم قانوونە لە ھەموو جیھان کاری پێدەکرێ، مندڵێک کە بێتە نێو ویکیپیدیا چۆن دەکرێ ڕێگری بینینی ئەمانەی لێی بکەی؟! لێرە ھیچ ڕێگری و جیاوازییەک لەنێو تەمەنەکان نییە. سەرچیا‏١٢:٥٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنەکان ھێندە دەرخەر نین و زانستیین. ھێندە من تێگەیشتبم لای تۆ وایە کە لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئەمە بە بێ ڕەوشتانە داندراوە، بەڵام گەیەکان لە ھەموو شوێنێک ھەن و ئەمە ڕاستییە. ئەمە ھەر لە کۆمەڵگەی کوردی نییە کە دژی شتی ھاوشێوەی ئەمە بۆستن، لە ھەموو کۆمەڵگەیەک کەسانی وا ھەیە و بەمەش دەڵێن ھۆمۆفۆبیا. ویکیپیدیا یاسای و سیاسەتی بۆ بەکارھێنەرە گەنجەکان ھەیە و کاتێک کە یەکێک ویکی بەکاردێنێت دەبێت بە مەرجی بەکارھێنان ڕازی بێت، کە سانسۆر نەکردنی وتاریش یەکێکە لەوانە. بەھا ڕەوشتییەکانی کۆمەڵگەیەک کار ناکاتە سەر ئەم زانستنامەیە بە ھیچ جۆرێک. ئەم وتارە ھانی کەسی نەداوە کە لە کردارێکی ھاوشێوەدا بەشداری بکات و کەسانی ناو وێنەکەش بە ڕوونی دیارە کە سەروو ھەژدە ساڵن. ئێرەش زانستنامەیەکە و لە وتارەکاندا نابێت ھەستی نووسەر تێیدا تەداخول بکات. گەر وێنەکان ئەمەندە بە کێشەن، لایان بەرە، بەڵام سەرەتا پێشنیاری وێنەیەک بکە کە لەگەڵ "نەریت و بەھای ڕەوشتی" ئێمە بگونجێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٣:١١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم؛ بڕیار دان لەسەر ئەوەی کە وێنەیەک شیاوە یا نە ئاسان نیە. وێنەکانی ئەم وتارە بە بڕوای منیش ڕاشکاویی سێکسیی زۆریان تێدایە (are sexually explicit). بۆ ئەو وتارانەی کە دەربارەی کردەوەی جینسی یا ئەندامی سێکسین باشتر وایە ئەو وێنە کارتۆنیانە دابنرێت کە کەسایەتییەکانی ڕاستی نین. ئەمە نەک ھەر لێرە و لە وتارەکانی تری ویکیدا وایە، بەڵکوو لە بڕێک سەرچاوە پزیشکییەکانیشدا وەھایە. ئەم وێنانە وا دیارە تەنیا لە ویکیی کوردیدا بە کار ھاتوون، بۆیە لەسەر یاسایی بوونیشیان گومانم ھەیە. ئینجا جگە لە چۆنییەتیی خودی وێنەکان لەگەڵ ئەوەش نیم کە ئەم وتارە کە دەربارەی گەیە تەنیا چوار پێنج وێنەی تێدا بێت کە ھەموویان کردەوەی سێکسیی نێوان دوو پیاو دەردەخەن. ئەمە بچووک کردنەوەی مەسەلەکەیە بۆ بەشە فیزیکییە سێکسییەکەی. ئەم وتارە پێویستی بە وێنەی زیاتر و پەرەپێدان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەی تەنھا ھاوڕەگەزخوازی نێوان پیاوەکانە، بۆ ژنان لێزبیانەو بۆ بابەتە گشتییەکەش ھاوڕەگەزخوازی ببینە. من پێشنیاری ئەم وێنەیە دەکەم ئەگەر یەکدەنگیمان ھەیە.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٢٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کارم بە ژن و پیاوەکەیەوە نیە. قسەکەم ئەوەیە گەی تەنیا دەربارەی گان نیە. ئینجا بڕێک جار گەی بۆ پیاو و بۆ ژنیش ئەوترێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ئەوە دەزانم، بۆیە لە وتارەکەدا وتراوە: «ھەستی سۆزداری و سێکسییان بەرامبەر ئەندامانی ھەمان ڕەگەز ھەیە.» لە سۆزداری مەبەست لە ڕۆمانس و ئەوینە.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٢٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەمووشمان دەزانین ڕۆمانس تەنھا دەربارەی سێکس نییە، پێموابێت ڕوونکردنەوەی ناوێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٣٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ بابەتی ئاوا ویکیپیدیا پەڕەی ویکیپیدیا:ئامۆژگاری بۆ دایک و باوکان سازکردووە کە تێیدا هۆشداری دایک و باوکان دەکرێت لەناوەڕۆکی وتارەکان وە ئامرازیشی پێداون کە وێنەکان چۆن بشارنەوە و دەری بخەن. بەڵام لەبەر ئەوەی ویکیپیدیا هێشتا وەک وڵاتانی دیکە نەبۆتە باو لەکوردستان وە تاکوو ئێستا دایک و باوکان پێش منداڵەکان بەکارهێنەری ویکیبن بەڕای منیش دەکرێت وتووێژ لەسەر وێنەکان بکەین و لەشوێنی گونجاو بەکاربێن و لەباری ئێستادا لەهەندی وتار سنوورداربکرین بەپێی پێویستی. > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنەکانی وتارە ئەم ئاوتڕەیجەی نەدەویست، ئەگەر بەکارھێنەران بووستن لە دەربڕینی ھەستی خۆیان لەناو وتارەکاندا ئەسڵەن وتووێژ لەسەر بابەتێکی سادەیی ئاوا نەدەکرا. بەڵام ئەگەر یەکدەنگی ھەیە لەسەر گۆڕینی وێنەکانی وتار، تکایە بڵێن، و وێنەش پێشنیار بکەن، یان لەسەر ئەوەی من پێشنیارم کردووە قسەیەک بکەن، دەنا بەسەربەخۆیی نابێت ئەو وێنانە لابرێت مادام بیروڕای جیاواز ھەیە لەم بارەیەوە.—ژیـار وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنەکە پێشنیارت داوەچاکە، دایبنێ ھەڤاڵ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٨، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]