وتووێژ:گەڕاوە لە مردن (فیلم)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی فیلمەکە، پێیم هەڵەیە، نازانم وشەی (مردن) لەکوێ هاتووە، نە مانای (revenant) مانای گەڕانەوەی لە مردن نابەخشێت، وەلە ویکیەکانی تریش، وشەی مردن بەکارنەهێنراوە... ibrahim وتووێژ ‏١٠:٣٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

['revɪnənt]

one who returns from the dead (may also be used figuratively) بەواتای کەسێک کە لە مردن دەگەڕێتەوە دێت وشەی revenant.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٣:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەپێی پێناسەکە ڕەنگە ناوەکە دروست بێت، کێشەکە لەوەیە کە ڕەنگە ئێمە تاکە وشەیەکمان نەبێت بەرانبەر بە (revenant). بە ڕای من کێشە نابێت گەر تەنیا بنووسین گەڕاوە. | سەرچیا‏١١:٠٦، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەڕاوە بەتەنیا لای ئێمە مانایەکی تری ھەیە لای ئێوە نازانم. ئێمە بە مڕۆڤی تازەپیر دەڵێین گەڕاوە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٢، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی تریش؛ لە فەرھەنگی خاڵ بە واتای ئەو سرکەیەش ھاتووە کە بووبێت بە شەراب، ھەرچەندە پێشتر ئەوەم نەبیستووە. نازانم چ بەرانبەرێک باشە، گەر بنووسین وەگەڕ. | سەرچیا‏١٩:٥٩، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕیزان من خۆم لەچەندین فەرهەنگێکدا لە دوایی ئەو وشەیە گەڕاوم، کە مانای (گەڕانەوە) دەدات، وە لە ویکیپیدیایەکانیتریش بە هەمان شێوە وشەی گەڕانەوە بەکارهێنراوە. وە جگە لەمانە لە (google translate) بە هەمان شێوە، وشەی (revenant) بەرامبەرە بە وشەی (return) خۆشتان دەتوانن سەیریبکەن ibrahim وتووێژ ‏١٦:٢٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە لە واتای وشە ئینگلیزییەکە نییە، قسەکانت تەواون. کێشە لە وشە کوردییەکەیە، کە فرەواتایە. | سەرچیا‏١٧:٥٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە بە ئینگلزییەکەی بهێڵدرێتەوە (دە رێڤینەنت). کەم کەس هەیە بێت و بۆ "گەڕاوە لە مردن" بگەڕێت. -- Ali Sardar 06 (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ali Sardar 06: کردمە ڕەوانەکەر. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]