وتووێژ:گەورەترین بەشدراوی ھاوبەش

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆلکە چییە لە ناوەڕاستەدا؟ کۆلکە لای ئێمە بە stub دەڵێن. لێرەدا بەرامبەر بە چی دانراوە ئەمە؟! ناوێکی تریشی بۆ دانراوە بەشدراوی تێدایە. قاسمی عەرەبی و divisorی ئینگلیزی یانی دابەشکەر و بەشدراو پێچەوانەی ئەمەیە. ئەم ناوانە چۆن دانراون؟--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٣، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک چالاک، @Calak: گەورەترین کۆلکەی ھاوبەش لە کتێبەکانی باشوور بەرامبەر بە greatest common factor دانراوە، ئەو ناوەی دووەمیش من خۆم دامنا بە پێی ئەو [١] وتووێژە کە خۆتان ناوەکەتان داناوە.şûşe (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو.
.
لێرەدا دەمانەوێ a دابەش بکەین یان a دەبێتە دابەشکراو (dividend/مقسوم). b لێرەدا a دابەش دەکا یانی دەبێتە دابەشکەر (divisor/قاسم) یان پێ بەشکراو (مقسوم علیە).
نازانم لەوانەیە جوانی لێ حاڵی نەبم بەڵام بەشدراو بە بڕوای من ھەر یانی بەرکەوت (c). یانی چەندی وەبەرکەوتووە یان چەندی بەش دراوە. وایە یان نا؟
factorیش نازانم چۆن بووەتە کۆلکە!--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەشدراو و بەرکەوت یەکێک نین بەشدراو ئەو چەند کەس یان چەند شتەن کە بەشیان ئەدەین بەڵام بەرکەوت ئەو بەشەیە کە بەر بەشدراو کەوتووە. گرووپی قوتابخانە (لێدوان) ‏١٨:١٤، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ factor ئەگەر هەڵە نەکەم فارسییەکەی دەبێت عامل بێت، واتە بزرگترین عامل مشترک منیش کۆلکە نازانم چۆنیان داناوە، بەڵام هیچی دیکەشم پێ شک نایەت، ئەگەر گەورەترین بەشدراوی هاوبەش هەڵە نەبێت، دەتوانین، هەر ئەوە بەکار بێنین، بەشدراو کورتترە لە پێ بەشکراو، و جوانتریشە لە کۆلکە. şûşe (لێدوان) ‏١٩:٠٨، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ئێوە. بەڕاستی من ھەر ئەو دابەشکەرەم (divisor/قاسم) لە بەشدارو پێ باشترە. بەڵام جارێ بیگوێزنەوە بۆ گەورەترین بەشدراوی هاوبەش. بەڕاستی نازانم کۆلکە چۆن وەک بەرامبەری factor دانراوە. factor لە کوێ و کۆلکە لە کوێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٨، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]