وتووێژ:کەریم تاقانە
دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]
هاوڕێ ئارام سڵاو
کاک کەریم تاقانە خۆی ڕەزامەندە کە وێنەی دانراوە لێرەدا.
حەق نییە داوای سڕینەی ئەو پەڕە بکەن. ڕێز Hanar ٢٣:١٨، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو بەڕێز @Hanar6: من چاکسازیم لە وتارەکەدا کرد و سەرچاوەم زیادکرد، ھەروەھا تاگی سڕینەوەشم لابرد. ھیوادارم کاک @Aram: پەسەندی بکات. AGH (وتووێژ📝) ٢٣:٣٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
@Hanar6: گەر ئێوە لەگەڵ کاک کەریم تاقانە پەیوەندیتان ھەیە، تکایە زانیاری زیاتری (وەک ساڵی لەدایکبوون، ژیاننامە و ھتد) لێوەرگرن و بە وتارەکەی زیاد بکەن. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ٢٣:٣٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
- زۆر سوپاس بۆ یارمەتیی ئێوە بەڕێزم
- کاک کەریم تاقانە لە سوید دەژی. تاقانە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر. ئەمە ناونیشانیانە www.keper.org
- کاک کەریم تاقانە تا ئێستا ئەم کتێبانەی چاپ و بڵاو کردوونەتەوە:
- کتێبە چاپکراوەکانی کەریم تاقانە
- ١. نیشانەی چوار کەس، لە ئینگلیزییەوە، ٢٠٠١
- ٢. جەللاد، لە سوێدییەوە، ٢٠١٢
- ٣. نەخۆشیی مەرگ، لە سوێدییەوە، ٢٠١٥
- ٤. خۆزگە بەردەکان دەیانتوانی بدوێن، لە سوێدییەوە، ٢٠١٦
- ٥. ئێمە لە خەو هەڵدەستین، لە سوێدییەوە، ٢٠١٩
- ٦. بیانی، لە سوێدییەوە، ٢٠١٩
- ٧. ژیانێکی تر [شیعر و پەخشان]، لە سوێدییەوە، ٢٠١٩
- ٨. بەفر، لە سوێدییەوە، ٢٠٢٠
- ٩. هەموو بەیانییەک ڕێگەی ماڵ درێژ و درێژتر دەبێتەوە، لە سوێدییەوە،٢٠٢٠
- ١٠. سێبەرەکەی مارت، لە سوێدییەوە، ٢٠٢٠
- ١١. خاوەنقەرز، لە سوێدییەوە، ٢٠٢٠
- ١٢. شەویش بە چرپە گوتی ئانابێل لی، لە سوێدییەوە ٢٠٢٠
- ١٣. ئەفسانەی بەدفەڕ، و. لە سوێدییەوە، ٢٠٢١
- ١٤. سەوداکەی ژیانت، لە سوێدییەوە، ٢٠٢١
- ١٥. ژیانێکی دیکە [ڕۆمان]، لە سوێدییەوە، ٢٠٢١ Hanar ٠٠:١٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
@Hanar6: سپاس بۆ زانیاریتان، لە ویکیپیدیا دەتوانن ھەر زانیارییەک بە ھەر پەڕەیەک زیاد بکەین، ھەڵبەت دەبێ بە سەرچاوە ئەو زانیارییانە زیاد بکرێن. بەردەوام بن. AGH (وتووێژ📝) ١٢:١٢، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
- سڵاو @Hanar6: سپاس بۆ بەشدارییەکانت لەپاڵ ویکیپیدیا! من لەبەر وێنەکە تاگی سڕینەوەم لە وتارەکە نەدا بەڵکوو، لەبەر بێسەرچاوەیییەکەی بوو. وێنەکەتان لە ویکیمیدیا کۆمنز بارکردووە و ئەوان بڕیار دەدەن کە چی بمێنێتەوە و چی بسڕدرێتەوە. دەبێت سەرچاوە بۆ ھەر زانیارییەک کە بە وییکیپیدیای زیاد دەکەیت، دابنێیت. @Ahrir: سپاس بۆ باشترکردنی وتارەکە، بەڵام بلاگ نابێتە سەرچاوە. تکایە ھەوڵی دابینکردنی سەرچاوەی باشتر بدەن و بلاگەکە لابەرن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٣٧، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)