کەریم تاقانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی کەریم تاقانە

کەریم تاقانە (لەدایکبووی سەرپێڵی زەھاو، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە. تاقانە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە وڵاتی سوێد دەژی. سەرەڕای ئەوەی وەک مامۆستای زمانی دایک ئیش دەکات، ھاوکات خەریکی نووسین و وەرگێڕانە، کە بە زمانی کوردی و سوێدی دەنووسێت و بە درێژاییی ھەشت ساڵیش گۆشەیەکی لە ڕۆژنامەیەکی سوێدیدا ھەبووە و مانگانە نووسیویەتی. چەند ڕۆمان و دیوانەشیعری لە زمانی سوێدییەوە کردوون بە کوردی و چاپ و بڵاو بوونەتەوە.[١][٢]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • جەللاد؛ پێر لاگەرکڤیست، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
  • نەخۆشیی مەرگ؛ مارگرێت دوراس، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
  • خۆزگە بەردەکان دەیانتوانی بدوێن؛ ماگدا ئێگێنس، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
  • ئێمە لە خەو ھەڵدەستین؛ ئێڤا ڕیبیک، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
  • ژیانێکی تر؛ دانا ڕەئووف، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
  • بیانی؛ تیۆدۆر کالیفاتیدێس، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
  • بەفر؛ ماکسێنس فێرمین، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
  • ھەموو ڕۆژێک ڕێگەی ماڵ درێژ و درێژتر دەبێتەوە؛ فرێدریک بەکمان، وەرگێڕان لە سوێدییەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]