وتووێژ:کۆتەرە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو ھاوڕێیان، وەکی بزانم لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە پێی دەڵێن تیرە، تیرە بێت یان کۆتەرە؟ şûşe وتووێژ ‏١٤:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Shushe.yu:! ئەم وشەیە لە ئینگلیزییەکە Diagonalـە کە ھاوەڵناوە (کە لە شوێنێکدا بینیم Nounـیش نووسرابوو کە بۆ ئەمە وا باشە ویکیفەرھەنگ بەکاربێنن)، بە کوردی واتە خوار، لارەھێڵ، لاداو، لێژ، دووسیڵەبڕ، تیرەیی، مارودو. وە لە ھەنبانەبۆرینەدا بەرامبەری کۆتەرە ئەمانە دانراون: قەدی دار، بارستی ئەستورایی دەورەی ھەرشتێ، بزوت، باڵندەی باڵ‌قەیچی کر یاگ. ئیدی بۆ ئەم شتانە @Calak: زۆر بە باش دەبینم تا بیگەیەنێ بە ئەنجامێک. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. ئەی ئەمە چییە: تیرە (ئەندازە)؟!--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: بۆ هەردووکیان (Diameter و Diagonal) هەر تیرە بەکار هاتووە، هەر وەک لە فارسیشدا هەردووکیان قطر بوون! şûşe وتووێژ ‏١٩:٥٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھیچ لێکچوونێک لە نێوان تیرە و کۆتەرە و کۆلکە و ئەم شتانە لەگەڵ Diagonal و Diameter نابینم. ئاخۆم ئێوە دەزانن بۆ ئەم ناوانەیان لەسەر ناوە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٣، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: من وا ئەزانم ئاوەھا بووە کە وتوویانە ئەگەر ئەمە «کەوان»ە و ئەمەش «ژێ»، کەوابوو تەنیا «تیر» ئەمێنێ (تیر و کەوان و ژێ وەکوو چەک پێکەوەن). بە ڕای من «تیر»ە نەک «تیرە».--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٢، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: قسەکەت زۆر جوانە. بەڵام ھەر وەک دەزانی ئەمە تەنیا بۆ Diameter دەبێ نەک Diagonal/کۆتەرە. ھەروەھا ژێ-ش وەکی وتت دەبێتە Chord نەک Hypotenuse/ژێ (ماتماتیک).
بۆ ئەم وتارە وەک ئینگلیزی دەشێ ناوێکی تر دابنێین. بە بڕوای من کۆتەرەش (بە مانای ئەستوورایی) بەرامبەری Diameterە نەک Diagonal.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٤، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاس ئەکەی. Diagonal جیاوازە و ئەبێتە «کونجاوکونج» یا «گۆشاوگۆش». --Aza (لێدوان) ‏١٦:٢١، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتنی «کونجاوکونج» یا «گۆشاوگۆش» لە ناعیلجیانە. Diagonal لە dia- بە مانای «لەمبەر بۆ ئەوبەر» و gonia یانی «گۆشە» پێکھاتووە؛ تێکڕا یانی لەم گۆشەیە بۆ گۆشەکەی تر و زۆر بە جوانی مەبەستی پێکاوە. کێشە ئەمەیە لە کوردیدا ھیچمان بۆ dia- نییە. لە فارسی پاشگری ترا- ھەیە ئەویش پاشگری نوێیە و لە زمانە کۆنەکان وەرگیراوە؛ ئێستا زۆر بەڕاحەتی دەڵێن تراکنج. ئێمەش دەبێ لە فکریدا بین... .--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٩، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: دیومە کە فەرھەنگی زانستگای کوردستاندا ھەر «تەرا»یان بەکار ھێناو.--Aza (لێدوان) ‏١١:٤٩، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]